نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی مه‌لا به‌ختیار روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه
مەلا بەختیار
وێستگه نیوز-
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ره‌تیده‌كاته‌وه مه‌لا به‌ختیار به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی له رۆژی 31ی ئابدا سه‌ردانی هاوینه‌هه‌واری پیرمام ناسراو به (سه‌ری ره‌ش)ی كردبێت.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كه وێنه‌یه‌كی بۆ وێستگه نیوز نێردراوه رایانگه‌یاندووه: "له‌به‌رامبه‌ر ناوهێنانی هه‌ڤاڵ مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، له هه‌واڵێكدا كه گوایه له رۆژی 31ی ئابدا، سه‌ردانی سه‌ری ره‌شی كردووه! نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی ده‌سته‌ی كارگێڕی، سه‌رله‌به‌ری ئه‌و هه‌واڵانه و هه‌ر جۆره كۆبونه‌وه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه".
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شدراوه "هه‌ڤاڵ لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، له‌و رۆژه‌دا و له‌ڕۆژی پێشتریش له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی راگه‌یاندن و ژماره‌یه‌ك له مامۆستایان و ئاكادیمییانی زانكۆكانی كوردستان، له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كی راوێژكاریدا بوون، به‌مه‌به‌ستی كۆنفرانسێك كه له‌ئاینده‌دا به‌ڕێوه‌ده‌چێت".
ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه‌ی نووسینگه‌ی مه‌لا به‌ختیار له‌سه‌ر 31ی ئاب و ده‌نگۆی سه‌ردانی كردنی بۆ پیرمام (سه‌ری ره‌ش)، له‌كاتێكدایه كه
رۆژی 31ی ئابی 1996 پارتی دیموكراتی كوردستان به هاوكاری هێزه‌كانی رژێمی پێشووی به‌عس شاری هه‌ولێریان گرته‌وه و هێزه‌كانی یه‌كێتی ئه‌و شاره‌یان چۆڵكرد، ساڵانه‌ش له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی ئه‌و رۆژه، نه‌یارانی پارتی ره‌خنه له‌و كاره ده‌گرن و به په‌ڵه‌یه‌كی ره‌ش به مێژووی ئه‌و حزبه‌وه ده‌یبینن، پارتی دیموكراتی كوردستانیش ئه‌و رۆژه به شانازی ناوده‌بات.
له چه‌ند میدیایه‌كی كوردی بڵاوكراوه‌ته‌وه كه دوێنێ پێنجشه‌ممه 31ی ئابی 2017، مه‌لا به‌ختیار بەرپرسی دەستەی كارگێڕی و ژمارەیەك ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەگەڵ بارزانی له هاوینه‌هه‌واری پیرمام كۆبوونه‌ته‌وه، ئەمەش بۆتەهۆی ناڕەزای ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی ئەو حزبە.
PM:09:28:01/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 29276
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت