له گه‌ره‌كێكی هه‌ولێر شه‌ڕ روویدا و كه‌سێك برینداره
وێستگه نیوزـ
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه له گه‌ڕه‌كی شاد له شاری هه‌ولێر، شه‌ڕ له نێوان دوو خێزان روویداوه‌و كه‌سێك برینداربووه، هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایش چونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و دۆخه‌كه‌یان كۆنتڕۆڵ كردوه.
موقه‌ده‌م ئه‌رده‌ڵان فاتیح، وته‌بێژی ئاسایشی هه‌ولێر به كه‌ناڵی كوردستان24ـی راگه‌یاند، شه‌ڕه‌كه‌ی گه‌ڕه‌كی شادی له نێوان دوو خێزان به‌هۆی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه بووه.
راشیگه‌یاند، كه‌سێك له شه‌ڕه‌كه بریندار بووه و هێزه‌كانیان به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس له شوێنی رووداوه‌كه بوونه و كۆنترۆڵی دۆخه‌كه‌یان كردووه، وتیشی: به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ی كه هاوبه‌شی شه‌ڕه‌كه بوونه، له‌لایه‌ن ئاسایش و پۆلیسه‌وه ده‌ستگیركراون.
PM:08:27:04/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 2556
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت