هۆكاری زوو ئالوده‌بوونی خانمان به جگه‌ره ئاشكرا بوو
وێستگە ستایل-
زاناكان له ئه‌مه‌ریكا گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی خانمان زیاتر له پیاوان ئه‌گه‌ری ئالوده‌بوونیان هه‌یه به كێشانی جگه‌ره.
له‌باره‌ی هۆكاری ئه‌م حاڵه‌ته پسپۆڕان ده‌ڵێن"هۆرمۆنی ئیسترۆجین به‌رپرسی سه‌ره‌كی ئالوده‌بوونی خانمانه به نیكۆتین به‌راورد به‌پیاوان، به‌ڵام ئه‌مه هه‌نگاوێكه بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ئه‌م گرفته له خانماندا.
داتا نوێكان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه خانمان كاتێك ئالوده‌ی كێشانی جگه‌ره ده‌بن ئه‌وه دووركه‌وتنه‌وه و وازهێنان لێی قورس ده‌بێت بۆیان به‌راورد به پیاوان.
زاناكان له زانكۆی كنتاكی له ئه‌مه‌ریكا توانیویانه په‌یوه‌ندی نێوان ئالوده‌بوون به كێشانی جگه‌ره و هۆرمۆنه‌كان بزانن، له‌م دۆخه‌دا هۆرمۆنی ئیسترۆجین و نیكۆتین و ئۆلفاكتۆمدین كه جۆرێك پرۆتینه به‌رپرسی چاره‌سه‌ری ئالوده‌بوونه له مێشكدا به‌یه‌كه‌وه به‌یه‌كه‌وه كارلێك ده‌كه‌ن و ئه‌وه‌ش واده‌كات خانمان زیاتر ئالوده‌ببن.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه هاوكاری پسپۆڕان ده‌بێت بۆ دروستكردنی ده‌رمان بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و كه‌سانه‌ی ئالووده‌ی كێشانی جگه‌ره و مادده‌ی هۆشبه‌رن، به‌تایبه‌ت ئه‌و ئافره‌تانه‌ی هۆرمۆنی ئیسترۆجین وه‌رده‌گرن به‌شێوه‌ی حه‌بی مه‌نع یان چاره‌سه‌ری جێگره‌وه‌ی هۆرمۆن.
PM:09:10:27/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 300
جار خوێنراوه‌ته‌وه