‌ئایا پشكنینی مه‌مۆگرافی چه‌ند مانگ جارێك پێویسته‌ ئه‌نجامبدرێت؟

وێستگە ستایل-

زوو دەستنیشانکردنی شێرپەنجەی مەمک و هەر نەخۆشییەکی مەمک گرنگە، کە دەتوانرێت لە ڕێگەی پشکنینی بەردەوامی مەمۆگرافی و سۆنەر ئەنجام بدرێت، به‌ڵام ئایا پشكنینی مه‌مۆگرافی چه‌ند مانگ جارێك پێویسته‌ ئه‌نجامبدرێت؟ دكتۆر ھاوار پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی مەمک و غودە و کۆئەندامی هەرس و نازۆر له‌م بابه‌ته‌دا ورده‌كاری زیاتر ده‌خاته‌ ڕوو.

پێویستە چەند مانگ جارێک پشكنینی مەمک بکەم؟

1-بۆ پشكنینی مەمک لە ماڵەوە خانمان مانگی جارێک دەبێت پشکنینی مەمک بکەن ، بۆ ئەوەی هەست بە هەر گۆڕانکارییەک بکەن کە لەوانەیە لە مەمکدا ڕووبدات، وەک گرێ یان ئاوسان،  چۆن ئەنجام دەدرێت؟ 

1-نەخۆشەکە لەبەردەم ئاوێنەدا دەوەستێت،ئەمەش بۆ بینینیی هەر گۆڕانکارییەک لە شێوە و قەبارە و ڕەنگ و پێکهاتەی مەمکدا
2- پاڵ بکەوە و پشتییەک لە ژێر شانی ڕاستتدا دابنێ
ئەمەش بۆ پشكنینی مەمکی ڕاست بە بەکارهێنانی سێ پەنجەی ناوەڕاستی دەستی چەپ  بۆ پشكنینی مەمکی ڕاست بە شێوەیەکی بازنەیی و سەرەوە و خوارەوە، تەواوی مەمکەکە لە هەموو لایەکەوە، تا ناوچەی بن باڵ. 

2-مەمۆگرافی بۆ دیاریکردنی شێرپەنجەی مەمک بەکاردێت، مەمۆگرافی بریتییە لە پشکنینی مەمک کە بۆ دیاریکردنی گەشەی نائاسایی لە شانەکانی مەمکدا لە ڕێگەی تیشکی ئێکسەوە ئەنجام دەدرێت، بۆ پشکنینی پزیشکی ژنانی تەمەن 45 بۆ 54 ساڵ پێویستە ساڵانە پشکنینی مەمۆگرام بکەن.


PM:04:04:27/03/2024


ئه‌م بابه‌ته 280 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌