گڕكانێك ئاڵتون فڕێده‌دات
وێستگە ستایل-
له‌سه‌ر چیای ئه‌ریبۆس یه‌كێك له چالاكترین گڕكانه‌كانی زه‌وی لێیه و ڕۆژانه 80 گرام ئاڵتون له‌م گڕكانه‌وه ده‌كرێته سه‌ر زه‌وی و به‌گوێره‌ی خه‌مڵاندی پسپۆڕان ئه‌م بڕه به 6 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی خه‌مڵێندراوه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ی گۆڤاری" ده‌یلی ئێكسپرێس" ی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه" چیای ئه‌ریبۆس" كه یه‌كێك له چالاكترین گڕكانه‌كانی لێیه و ده‌كه‌وێته كیشوه‌ری باشووری گۆی زه‌وی له‌گه‌ڵ هه‌موو چالاكیه‌كدا پارچه‌ی بچووكی ئاڵتون ده‌كاته ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ غاز و هه‌ڵم و به‌رد.
پله‌ی گه‌رما له‌نزیك ئه‌م گڕكانه 50 پله‌ی سه‌دیه و ڕێنمایی هیچ كه‌سێك ناكرێت لێی نزیك ببێته‌وه چونكه مه‌ترسیداره، به‌رزی چیاكه 3794 مه‌تره و به‌رزترین گڕكانی كیشوه‌ری باشووری گۆی زه‌ویه، كه ده‌كه‌وێته دورگه‌ی روس له سه‌ر ده‌ریای ڕوس به‌ناوی ئه‌و كاپتنه‌وه ناونراوه كه ساڵی 1841 دۆزیویه‌تیه‌وه.
ئاژانسی ناسا له‌باره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌وه ئاشكرای كردوه به‌ردی كانه‌كه به ئاسانی به‌هۆی هێزی ئاگره‌كه‌وه زۆر به‌رز ده‌بێته‌وه ئه‌وه‌ش وایكردوه ته‌نانه‌ت له ناوچه‌یه‌ی دوور له كانه‌كه ئاڵتوون بدۆزرێته‌وه.
PM:08:28:25/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1100
جار خوێنراوه‌ته‌وه