ئاگاداربن..ده‌رمانی ئازار شكێن زیان به دڵ ده‌گه‌یه‌نێت
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كردوه بڕێكی كه‌م له ده‌رمانی پاراسیتۆڵ كه به‌سه‌لامه‌ت داده‌نرێت زیان به دڵ ده‌گه‌یه‌نێت.
توێژه‌ره‌وه ئه‌مه‌ریكیه‌كان ئاگایی ده‌ده‌ن له زیانی خواردنی ده‌رمانی ئازارشكێنی" ئه‌سیتامینۆفین" چونكه هۆكار بووه بۆ گۆڕینی ئه‌و پرۆتینانه‌ی له شانه‌ی دڵی مشكی تاقیگه‌دا هه‌بووه.
دكتۆره گابرییلا ڕیڤیرا له زانكۆی كالیفۆرنیا له دیڤیس ده‌ژی ده‌ڵێت" تێبینی ئه‌وه‌مان كردوه به‌كارهێنانی به‌رده‌وامی ده‌رمانی ئه‌سیتامینۆفین به بڕی كه‌م واته 500 میلیگرام بۆ ڕۆژێك زیان به ته‌ندروستی دڵ ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مه‌ش گه‌یاندوینی به‌و ئه‌نجامه‌ی به‌كارهێنانی ئه‌م ده‌رمانه زیانی بۆ ته‌ندروستی زۆره له‌به‌ر ئه‌وه باشتر وایه به بڕی كه‌م و دره‌نگ دره‌نگ به‌كاربێت.
پسپۆڕان ده‌ڵێن"به‌كارهێنانی بڕی مامناوه‌ند بۆ زۆر له‌م ده‌رمانه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ گرفت له ته‌ندروستی دڵ دروست ده‌كات، هۆكاره بۆ كۆبوونه‌وه‌ی ژه‌هر له جه‌سته‌دا له ئه‌نجامی شیبوونه‌وه‌ی ده‌رمانی پاراسیتۆڵه‌كه، ئه‌گه‌رچی له‌كاتی كه‌م به‌كارهێنانی ئه‌م ده‌رمانه ژه‌هره‌كه ده‌كرێته ده‌ره‌وه‌ی له‌ش به‌ڵام له‌كاتی به‌كارهێنانی به به‌رده‌وامی جه‌سته له توانایدا نابێت ئه‌م ژه‌هره بكاته ده‌ره‌وه و پاش كۆبوونه‌وه‌ی زیان به دڵ ده‌گات"
PM:03:13:17/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 764
جار خوێنراوه‌ته‌وه