زیانهكانی كهمی ڤیتامین C لهسهر پێست
وێستگە ستایل-
ڤیتامین سی یەکێکە لە ڤیتامینە گرنگەکان بۆ بەرزکردنەوەی بەرگری لەش و بۆ تەندروستی پێست، ڕۆژانە لەشی مرۆڤ پێویستەلی بە ٦٥ بۆ ٩٠ میلیگرام ڤیتامین سی هەیە، هەروەها چەندین خۆراک هەن کە سەرچاوەی گەورەی ئەم ماددە خۆراکییەن، دکتۆر شادیار پزیشکی پسپۆڕی جوانکاری و نەخۆشیەکانی پێست لهم بابهتهدا زانیاری زیاتر دهخاته ڕوو.
کەمی ڤیتامین C و کاریگەری لەسەر پێست:
1-وشکبوونەوەی پێست:
پێست تووشی وشکبوونەوە و چرچبوون دەبێت بەهۆی کەمی ڤیتامین سی. چونکە ڤیتامین سی دژە ئۆکسێنەرە و بەو هۆیەوە پێست لە پیسکەرە زیانبەخشەکان دەپارێزێت هەروەها بەرهەمهێنانی کۆلاجین بەرز دەکاتەوە کە تازەیی پێست دەپارێزێت.
2-زبری پێست:
ڤیتامین سی ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە بەرهەمهێنانی کۆلاجین کە بەشدارە لە دروستبوونی شانە بەستەرەکان، وەک پێست و قژ و جومگەکان و ئێسک و بۆرییەکانی خوێن. هەروها ڕەنگە پێست توشی جۆرێک لە نەخۆشی ببێت کە هەندێک جار بە نەخۆشی پێستی مریشک ناودەبرێت کە دەبێتە هۆی دروست بوونی زیبکەی ورد لە بەشی سەرەوی قۆڵ و ڕان و سمت.
3-دروستبوونی پەڵەی شین لەسەر پێست بەهۆی پچڕانی خوێنبەرەکانی ژێر پێست
4-چاکنەبوونەوەی برینەکان یان هێواش ساڕێژبوونی برین
5-کەمی دروستبوونی کۆلاجین دەبێتە هۆی درەنگ چاکبوونەوەی برینەکان، ئەمەش ئەگەری هەوکردن زیاد دەکات.
AM:11:22:17/04/2024
ئهم بابهته 328
جار خوێنراوهتهوه