وێنه و ڤیدیۆ: 75 ساڵه بارانی له‌م جۆره له ئیمارات نه‌باریوه
وێستگە ستایل-
له وڵاتی ئیمارات بڕێكی زۆر باران باریوه ته‌نها له ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا، پسپۆڕانی كه‌شناسی باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌م دیارده سروشتیه له ساڵی 1949 ه‌وه دوباره نه‌بۆته‌وه.
سه‌نته‌ری نیشتیمانی تایبه‌ت به كه‌ش و هه‌وا بڕی باران بارینی 24 كاتژمێری ڕابردووی تۆمار كردوه و پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت له چه‌ند كاتژمێری داهاتودا بارانه‌كه زیاتر بكات و له‌ماوه‌ی كه‌متر له 24 كاتژمێردا بڕی 254.8 ملیمه‌تر باران باریوه.
ئه‌گه‌رچی ئه‌م بارانه زیانی به به‌شێك له هاوڵاتیان گه‌یاندوه هاوكات وه‌ك ڕووداوێكی ده‌گمه‌ن ته‌ماشا ده‌كرێت كه بوه‌ته هۆی به‌رز بوونه‌وه‌ی ئاستی بارینی بارانی ساڵانه له ئیمارات و به‌هۆیه‌وه ئاستی ئاوی ژێر زه‌وی زیادی كردوه به‌گشتی.
AM:10:59:17/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 552
جار خوێنراوه‌ته‌وه