توێژینه‌وه‌یه‌ك: كاركردن كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌ندروستی مێشك هه‌یه
وێستگە ستایل-
كار ته‌نها هۆكارێك نییه بۆ به‌ده‌ستهێنانی پاره، به‌ڵكو هۆكاره بۆ باشكردنی ته‌ندروستی ده‌روون و مێشكی مرۆڤ.
به‌گوێره‌ی نوێترین ڕاپۆرتی پزیشكی به‌ریتانی"ماكس بیمبرتۆن" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه" زۆرینه سه‌ركه‌وتوو نابن له زانینی نرخ و گرنگی كاره‌كه‌یان، چونكه كار ته‌نها په‌یوه‌ندی نییه به به‌ده‌ستهێنانی پاره‌وه به‌ڵكو هانده‌رێكه بۆ ڕێزگرتنمان له خود و ته‌ندروستی ده‌رونیمان"
ڕاپۆرتی ئه‌م پزیشكه گۆڤاری" ده‌یلی مه‌یل" ی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه و تیایدا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه" نه‌بوونی كار له‌گه‌ڵ خه‌مۆكی په‌یوه‌ندیه‌كی ڕاسته‌وخۆیان هه‌یه به‌یه‌كه‌وه، چونكه ئه‌و كه‌سانه‌ی كار ناكه‌ن ئه‌گه‌ری توشبوونیان به خه‌مۆكی چه‌ند جار زیاتر ده‌بێت به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی كارده‌كه‌ن و كاركردن بۆ زۆر كه‌س وه‌ك ده‌رمانی چاره‌سه‌ری خه‌مۆكی وایه"
ئه‌م پسپۆڕه ده‌شڵێت" هه‌بوونی چالاكی ڕۆژانه واده‌كات مرۆڤ هه‌ست به خۆشحاڵی بكات و له‌ڕووی ده‌رونیه‌وه ئارام ببێت"
PM:05:16:16/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 872
جار خوێنراوه‌ته‌وه