ئایا نانی سپی زیان به‌ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نێت؟
وێستگە ستایل-
به‌شێك پسپۆڕان ئاگای ده‌ده‌ن له‌زیانه‌كانی خواردنی نانی سپی و ده‌ڵێن" هۆكاره بۆ به‌رز بوونه‌وه‌ی ئاستی شه‌كری خوێن" به‌ڵام هه‌ندێكی دیكه لایان وایه هیچ هۆكارێك نییه بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ ناچار بێت نانی سپی نه‌خوات.
دكتۆر دوان میلۆر پسپۆڕی خۆراك له زانكۆی" ئه‌ستۆن" ده‌ڵێت" ئه‌و خواردنانه‌ی له‌گه‌ڵ نانی سپی ده‌خورێن گرنگتره له پێكهاته‌ی ئارده سپیه‌كه، به‌تایبه‌ت خواردنی سه‌وزه و پاقله‌مه‌نیه‌كان، له‌نانی سپی‌دا 49 گرام كاربۆهیدرات بۆ 100 گرام له نان به‌راورد به‌وه‌ی له ئاردی بۆردا 41 گرام كاربۆهیدرات هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه جیاوازیه‌كی زۆر گه‌وره نییه له‌نێوان نانی سپی و بۆر"
ئه‌م پسپۆڕه ده‌شڵێت" ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به خێرایی هه‌رس كردنی نیشاسته‌وه و به‌رهه‌مهاتنی گلوكۆز هه‌یه له جه‌سته‌ماندا جیاوازی نییه له‌نێوان خواردنی نانی سپی و بۆر و به‌رز بوونه‌وه‌ی ئاستی شه‌كری خوێن پاش نان خواردن كاردانه‌وه‌یه‌كی سروشتی له‌شه، خواردنی نان به ته‌نها سوود به له‌ش ناگه‌یه‌نێت به‌ڵكو پێویسته له‌گه‌ڵیدا كاهوو یان سنگی مریشكی بر‌ژاو و ترشیات هه‌بێت"
به‌ڵام ئه‌گه‌ر تۆ ته‌نها ده‌توانیت نانێك بكڕیت و بیخۆیت ئه‌وه باشتر وایه ئه‌و جۆره دیاری بكه‌یت كه نانی بۆره و ههوڵیشبده له‌گه‌ڵیدا بابه‌تێكی ته‌ندروست بخۆیت كه پرۆتین و سه‌وزه‌ی تیادا بێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی شه‌كر له خوێندا.
PM:09:16:10/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 2772
جار خوێنراوهتهوه