ئافره‌تێك گێچه‌ڵی سێكسی به منداڵی دراوسێكه‌ی كردوه و ڤیدیۆكه‌ی له تیك تۆك بڵاوكردۆته‌وه
وێستگە ستایل-
دایكی منداڵێك له میسر ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانی نه‌كردوه بینینی گرته ڤیدیۆیی كوڕه‌كه‌ی بووه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و تیایدا ببنێت كوڕه‌كه‌ی چۆن به‌هۆی دراوسێیه‌كیه‌وه ئه‌شكه‌نجه و ئازاردراوه.
ته‌مه‌نی ته‌نها 10 ساڵه
منداڵێكی 10 ساڵ له‌لایه‌ن ئافره‌تێكی دراوسێیانه‌وه گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی تۆماركراوه و تیایدا ئافره‌ته‌كه ئابڕووی منداڵه‌كه‌ی بردوه ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ژماره‌كه‌ی له تیك تۆك زۆرترین بینه‌ری هه‌بێت.
ڕووداوه‌كه له ناوچه‌ی"هه‌ره‌م" له جیزه- میسر ڕویداوه، ئافره‌تێك به‌ناوی"نه‌جلا" له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا گرته‌ی ڤیدیۆیی منداڵێكی دراوسێی تۆماركردوه و له تیك تۆك پڕ بینه‌ر بووه، پاش ئه‌وه دایكی منداڵه‌كه ڕاسته‌وخۆ سكاڵای یاسایی تۆماركردوه و ئافره‌ته تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیركراوه و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
له‌ڤیدیۆكه‌دا ئه‌م ئافره‌ته پاش ئه‌وه‌ی گێچه‌ڵی سێكسی به منداڵه‌كه ده‌كات زۆر دڕندانه لێی ده‌دات و ئازاری ده‌دات، ئه‌مه‌ش وایكردوه به‌رپرسانی وڵات له‌سه‌ری بێنه ده‌نگ و داوای ئه‌وه‌ش ده‌كرێت توندترین سزابدرێت بۆ ئه‌وه‌ی ببێته په‌ند بۆ خه‌ڵكی دیكه و كه‌س ئه‌م كاره دووباره نه‌كاته‌وه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه ئافره‌ته تۆمه‌تباره‌كه دانی به‌كاره‌كه‌یداناوه و وتویه‌تی" ئه‌وه‌ی كردومه شتێكی ئاسایی بووه و بۆ زیادبوونی ڕێژه‌ی بینه‌ره‌كانم كردومه"
به‌وته‌ی دایكی قوربانیه‌كه، دۆخی ده‌روونی منداڵه‌كه هیچ باش نییه پاش ئه‌وه‌ی ڕویداوه توشی خه‌مۆكی بووه.
PM:03:54:28/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 584
جار خوێنراوه‌ته‌وه