‌9 زانیاری گرنگ پێویسته‌ لەسەر چەوری خوێن بیزانیت

وێستگە ستایل-

یه‌كێك له‌و گرفته‌ ته‌ندروستیانه‌ی‌ هۆكاره‌ بۆ سه‌رهه‌ڵدانی چه‌ندین نه‌خۆشی، "چه‌وری خوێن" ه‌ دكتۆر شاخەوان له‌م بابه‌ته‌دا 9 زانیاری زۆر گرنگ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌خاته‌ ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی‌ هاوڵاتیان زیاتر به‌رچاو ڕوون بن.

1- بەهیچ جۆرێک چەوریەک نیە بەناوی چەوری ژێر پێست ..ئەوەی هەیە چەوری سیانیە ( Triglycerides) بەهەڵە پێی دەڵێن چەوری ژێر پێست.
2- چەوری بەسود بۆ لەش (HDL) مەترسی توشبون بە نەخۆشی دڵ و بۆڕی خوێنەکان  کەم دەکاتەوە .ئەم جۆرە چەوریە بە وەرزش زیاد دەکات  و ئەوانەی ئەو چەورییەیان  زۆرە کەمتر توشی نەخۆشی  دڵ  دەبن، بە پێچەوانە  بەرزی چەوری (LDL ) لە خوێن زیاتر توشی نەخۆشی دڵ دەبن.
 
3- چەوری زیاد لە خوێن هیچ نیشانەیەکی نیە وەکو سەر ئێشە . یان تێکچوونی  باری جەستە دوای خواردنی ژەمێکی چەور . یان پێست چەوری بون . تەنها هەندێک پەڵە لە دەم و چاو و  ێستت بەدیار دەکەوێت نیشانەی چەوری زیادن.

4- زۆربەی ئەوانەی چەورییان زۆرە هۆکارەکەی وراسیە و زۆر پەیوەندی بە جۆری خواردنەوە نیە . ئەگەر خواردنی چەور بخۆی چەوریت هەڵدەستێت ئەوە تێگەیشتنێکی هەڵەیە.

5-بەهیچ شێوەیەک گۆشتی سور نەخۆیت لەبەر ئەوەی چەوریت زۆرە ..ئەوا سەد لەسەد هەڵەیە . پێویستە هەموو مرۆڤێک ئەگەر باری ئابوری گونجاو بێت بەلانی کەم هەفتەی دوو جار گۆشتی سوڕ بخوات .پارێز پێویستە بەس بەم شێوە توندە هەڵەیە .

6- زۆر لە نەخۆشەکان دوای توشبونیان بە نەخۆشی دڵ . دوای ماوەیەک فەحسی  چەوری دەکەن دەبینن چەوریان نۆرمالە یەکسەر حەبی چەوری ڕادەگرن ئەوە هەڵەیەکی گەورەیە . پێویستە نەخۆش دوای توشبونی بە نەخۆشی  دڵ یان جەڵتەی مێشک تا لە ژیان ماوە حەبی چەوری بخوات.

7- ئەو خێزانانەی لە تەمەنی زودا توشی نەخۆشی دڵ  دەبن ..پێویستە ئەندامانی تری خێزانەکە ساڵانە فەحسی  چەوری بکەن هەر کاتێک بینیان بەرزە یەکسەر دەست بە حەبی چەوری بکەن تا لە ژیان ماون.
 
8- ئەوانەی حەبی چەوری وەردەگرن پێویستە شەش مانگ جارێک فەحسی ئەنزیمەکانی  جگەر بکەن.

9-زۆر خواردنەوەی مادە کحولیەکان زیاتر چەوری سیانی بەرز دەکاتەوە.


PM:04:37:26/06/2022


ئه‌م بابه‌ته 1824 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌