ئه‌مڕۆ ڕۆژی جیهانی توشبوون به نه‌خۆشی ڕه‌بۆیه
وێستگە ستایل-
یه‌كه‌م سێ شه‌ممه‌ی مانگی 5 ی هه‌موو ساڵێك له جیهاندا وه‌ك ڕۆژێكی تایبه‌ت به نه‌خۆشی ڕه‌بۆ دیاریكراوه، مه‌به‌ست له‌م ڕۆژه ئاگایدانه له‌باره‌ی نه‌خۆشییه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سانی توشبوو زیاتر بتوانن كۆنترۆڵی نه‌خۆشییه‌كه‌یان بكه‌ن و زانیاریان له‌باره‌یه‌وه هه‌بێت.
ڕه‌بۆ نه‌خۆشیه‌كی هه‌ستیاری ڕێڕه‌وی هه‌ناسه‌یه كه ده‌بێته هۆی هه‌ناسه‌توندیه‌كی به‌ین به‌ینی درێژخایه‌ن لەگەڵ خیزەی سنگ و ووشكە كۆكە، گرژبوونی ماسولكه‌ی بۆڕیچكە هەواییەكان و ته‌سكبوونه‌وه‌ی بۆشاییه‌كه‌یان یه‌كێكه له میكانیزمه‌كانی دروست بوونی ڕه‌بۆ، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ناوپۆشی ئه‌م ئه‌ندامانه له‌كاتی نه‌خۆشیه‌كه تووشی ئاوسان ده‌بن و ده‌ردراوی ناویان زیاتر ده‌بێت،له ئه‌نجامدا تێپه‌ڕبوونی هه‌وا به‌ناویاندا كه‌مده‌بێته‌وه و ناڕه‌حه‌تیه‌كانی نه‌خۆشیه‌كه دروست ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌م نه‌خۆشییه گوازراوه نییه و درێژخایه‌نه زیاتر له 260 ملیۆن هاوڵاتی له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان توشبوون و به‌هۆیه‌وه ساڵانه 450000 كه‌س گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
له‌و كه‌سانه‌ی كه خۆیان بۆهێڵ(واته جینی) ڕه‌بۆیان هه‌ڵگرتووه كاتێك هه‌ندێ ووروژێنه‌ریان به‌رده‌كه‌وێ تووشی ناڕه‌حه‌تیه‌كانی ره‌بۆ ده‌بن.
ووروژێنه‌ره‌كانی ڕه‌بۆ بریتین له تۆز و خۆڵ و پیسبوونی هه‌وا به مادده‌ی كیمیایی و كه‌شی سارد و بۆنی تیژ و قورس، هه‌روه‌ها ماندووبون و وه‌رزشكردنێكی سه‌خت، وه تووكی ئاژه‌ڵی وه‌كو پشیله و تۆوی ڕووه‌ك و ووردیله‌ی هه‌وا.. خه‌فه‌ت خواردن و دووكه‌ڵ‌َ و جگه‌ره‌كێشانیش حاڵه‌تی ڕه‌بۆ ئه‌هێنن، له‌كاتی تووشبوونی نه‌خۆشه‌كه به هه‌وكردنی سیه‌كان حاڵه‌ته‌كه خراپتر ئه‌كات، هه‌ندێ نه‌خۆشیش چاره‌سه‌ره‌كانی وه‌كو ئه‌سپرین و ڤۆلتارین و هاوشێوه‌كانی ناڕه‌حه‌تیه‌كه‌یان بۆ دێنێت، زۆر له نه‌خۆشانی ڕه‌بۆ پێشیینه‌ی نه‌خۆشی هه‌ستیاریان هه‌یه وه‌كو تای كا و هه‌وكردنی گیرفانه هه‌واییه‌كانی جۆری هه‌ستیاری و ووشكبونی هه‌ستیاری پێست.
بۆ به ووردی ده‌ستنیشانكردنی نەخۆشی رەبۆ پكشنینی هه‌ستیاری و پكشنینی فرمانی سیه‌كان پێویسته، جاری وا هه‌یه كۆمه‌ڵێك پشكنینی خوێن و پێوانی ئۆكسجینی ناو خوێنبه‌ره‌كان و ئه‌شیعه‌ی سنگ له‌وانه‌یه زانیاری زیاتر ده‌رخات سه‌باره‌ت به نه‌خۆشیه‌كه.
هه‌رچه‌نده چاره‌سه‌رێك نیه بۆ ته‌واو بنەبركردنی نه‌خۆشی ڕه‌بۆ،به‌ڵكو ئه‌و چاره‌سه‌رانه‌ی هه‌ن ته‌نها بۆ كۆنترۆڵكردنی حاڵه‌ته‌كان، بەڵام ئەگەر نەخۆشەكە خۆی بەدووربگرێ لەو فاكتەرانەی هەناسەی توند دەكەن و چارەسەری پێویست وەرگرێ ژیانی ئاسایی بەسەر دەبات بێ هیچ كێشەیەك.
ئەو كەسانەی ڕەبۆیان هەیە پێویستیان بە پارێزی هەیە، وا باشە لە كەشی تۆز و خۆڵ بارین نەچنە دەرەوە ئەگەر چوشن پێویستە دەمامك بكەن، عەتری بەقوەت بەكارنەهێنن، خۆیان بەدوور بگرن لە دووكەلێ جگەرە و هیسی سۆپا و هەوای ڕاستەوخۆی سپلیت، خۆ بەدوور بگرن لە ئیشی گەچ و ئیشی ئارد و خواردنی بەهارات، هەندێ حاڵەت پیویستیان بە كوتانی وەرزی ئەنفلۆنزا هەیە.
PM:06:24:07/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 1256
جار خوێنراوه‌ته‌وه