هۆكاره‌كانی توشبوون به به‌رزه په‌ستانی خوێن و چۆنیه‌تی خۆپاراستن
وێستگە ستایل-
به‌رزی په‌ستانی خوێن، بۆته یه‌كێك له كێشه ته‌ندروستیه باوه‌كان له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا، هۆكاری توشبوونه به چه‌ندین نه‌خۆشی مه‌ترسیدار له‌وانه نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و جه‌ڵته‌ی مێشك، دكتۆر یوسف پزیشكی نه‌خۆشییه هه‌ناویه‌كان له‌م بابه‌دا هۆكاره‌كانی توشبوون به‌م كێشه ته‌ندروستیه و چۆنیه‌تی ڕێگه گرتن لێی له‌م بابه‌ته‌دا ده‌خاته ڕوو.
ئه‌م پزیشكه هۆكاره‌كانی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ:
1- تەنگژەی دەرونی و توڕەبون و بیر کردنەوەی ناپێویست وا دەکەن هۆرمۆنی ئەدرینالین و کۆرتیزۆل بەرز ببنەوەو ئەوانیش دەبنە هۆی بەرز بونەوەی پاڵەپەستۆی خوێن، دەکەواتە هزری خۆت بحەسێنەوە."
2- هاوكات زۆر بونی کێشی لەش، ئه‌گه‌ر ئەو زۆربونە چەوری بێت وەک لەقەڵەویدا، یان ماسولکە بێت وەک لە بنیات نانی لەش و جەستە هەڵناندا هەیەهەردوکیان هەر دەبنە هۆی بەرزبونەوەی پاڵەپەستۆی خوێن بۆیە هەوڵ بدە کێشی لەشت زیاد نەبێت.
3- زۆر خواردنی هەر یەک لەو خواردنانە، زەیتون،ترشیات، باسترمەو گۆشتی بەخوێکراو، سوێری بەهەمو جۆر و شێوەکانیەوە، چەوری زێدە لەئاستی خۆی، شیرینی و خواردنەوە گازیەکان، هۆكارن بۆ توشبوون به به‌رزی په‌ستانی خوێن.
4- بونی نەخۆشی گورچیلە، بەتایبەتی هەوکردنی درێژخایەن و پەککەوتنی گورچیلە، بۆیە زۆر ئاو خواردنەوەو چارەسەرکردنی نەخۆشیەکانی گورچیلە زۆر گرنگن.
5- دەرمان و دەرزی پشت ئێشەو ژانی ئەژنۆ و فەقەرات، هەروەها حەبی پریدنیزۆلۆن و ستیرۆیدەکان و دیکادرۆن بەزۆری بەکاربێن دەبنە هۆی بەرزبونەوەی پەستانی خوێن، تکایە بەبێ پێویستی زۆر بەکاریان مەهێنە.
6- نەخۆشیەکانی گلاندی دەرەقی، چ تەمبەڵی غودە، چ ژاراوی بونی غودە هەردوک پەستانی خوێن بەرز دەکەنەوە، بۆیە دەستنیشانکردن و چارەسەریان پێویستە.
ڕێنمایی گشتی:
1- شەش مانگ جارێک پەستانی خوێنت بپێورێت بە شێیوەیەکی ڕاست و زانستی" حەساوە بیت، پشوت دابیت، ترست نەبێت، قۆڵت جلی تەسکت لەبەر نەبێت، هەردو قۆلت بپێورێت"
2- دابەزاندنی کێشی لەش و وەرزشکاری زۆر باسکراوە، بەڵام هەرگیز چەندبارەکردنەوەی زێدە نیە لەبەر ئەو سود و گرنگیانەی کە لێیانەوە دەست دەکەوێت.
3- بونی نەخۆشی شەکرە، بەرزی چەوریەکانی خوێن و قەڵەوی و بەرزی ماددەی یوریک ئەسید لەگەڵ بەرزە پەستانی خوێن ڕودەدەن و یەکتر ئاڵۆز دەکەن، بۆیە چارەسەری تەواوی ئەوحاڵەتانە زۆر پێویستە.
4- دیارە خواردنی شیرینی و نەستەلەو کێک و دەستکردەکانی دیکە دەبنە هۆی زیادبونی ڕێژەی سوپەرئۆکسایدەکان و ئەوانیش هۆکارن بۆ هەوکردن، هەوکردنی هێواشی خوێنبەرەکانی لەش پڕیشکە ئاگری هەمو نەهامەتیەکانی جەڵتەی دڵ و هی مێشک و خەمۆکێ و خەڵەفان و شێرپەنجەن. بۆیە تکایە خواردنی سروشتی هەرگیز بە دروستکراوەکان مەگۆڕەوە.
PM:06:17:26/04/2022
ئه‌م بابه‌ته 1888
جار خوێنراوه‌ته‌وه