ڤیدیۆ: كیژان به‌م نزیكانه به‌رهه‌مێكی نوێ بڵاوده‌كاته‌وه
وێستگە ستایل-
خانمە هونەرمەند کیژان ئیبراهیم خەیات له‌ریِێی هه‌ژماره‌كه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستگرام گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكردۆته‌وه و ئاشكرای كردوه به‌م نزیكانه نوێترین کاری هونەریی خۆی بەناوی "داربەڕوو" بڵاودەکاتەوە.
ئه‌م به‌رهه‌مه نوێیه‌ی كیژان یەکێکە لە هۆنراوەکانی شاعیری كۆچكردوو شێرکۆ بێکەسی کۆچکردوو، كاری ئاوازدانان له‌لایه‌ن دڵزار عابدی ئه‌نجامدراوه.
کیژان ئیبراهی خه‌یات له‌دایكبووی 1985 ه، له‌مێژه سه‌رقاڵی كاری هونەرییه، ئه‌م خانمه بەشداریی لە چەندین ئۆرکێسترای جیهانیدا کردووە، له بەخێزانێکی هونەریە و بەشێکی زۆری ئەندامانی خێزانەکەی ئەکتەر و گۆرانیبێژن، هاوسەری زیرەک میرەی شێوەکارە، خاوه‌نی دوو منداڵی كچن.
PM:03:53:26/04/2022
ئه‌م بابه‌ته 2520
جار خوێنراوه‌ته‌وه