هونه‌رمه‌نده ناوداره‌كه‌ی میسر كۆچی دوایكرد
وێستگە ستایل-
ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی میسر مردنی هونه‌رمه‌ندی ناوداری وڵاته‌كه‌یان" یوسف شه‌عبان" له ته‌مه‌نی 90 ساڵیدا له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی قاهیره دوای توشبوونی به كۆرۆنا ئاشكرا كرد.
هه‌فته‌ی ڕابردوو ئه‌م هونه‌رمه‌نده توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه به‌ڵام ئه‌م ڤایرۆسه كۆتای به ژیانی هێنا و نه‌خۆشییه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر نه‌بووه.
یوسف شه‌عبان ساڵی 1936 له ناوچه‌ی" شبرا" له قاهیره له‌دایكبووه و به‌هۆی ئاره‌زووی زۆری بۆ وانه‌ی هونه‌ر بڕیاری ئه‌وه‌یداوه بچێته كۆلێجی هونه‌ر به‌ڵام خێزانه‌كه‌ی ئه‌م بژارده‌یه‌ی كوڕه‌كه‌یان پێ باش نه‌بووه و دوو بژارده‌یان داوه‌تێ یان بچێته كۆلێجی پۆلیسی یان جه‌نگی.
ئه‌م هونه‌رمه‌نده له ساڵی 1961 ه‌وه له بواری هونه‌ری سینه‌مادا كارده‌كات و له زیاتر له 110 فیلمی سینه‌مایدا ده‌ركه‌وتووه و خاوه‌نی چه‌ندین خه‌ڵاتی ناوخۆی و جیهانییه و له 130 درامادا ده‌ركه‌وتووه له ناودارترینیان فیلمه‌كانی (العائله والناس، الشهد والدموع بجزئیه، الوتد، و رأفت الهجان) بووه
PM:06:04:28/02/2021
ئه‌م بابه‌ته 4700
جار خوێنراوه‌ته‌وه