به‌وێنه.. خانمه هونه‌رمه‌ندێكی ناودار له‌گه‌ڵ شۆفێره‌كه‌ی هاوسه‌رگیری كرد
وێستگە ستایل-
خانمه هونه‌رمه‌ندی ناوداری ئه‌مه‌ریكی" بامیلا ئه‌ندرسۆن" له‌گه‌ڵ "دان هیهرست" ی شۆفێری تایبه‌تی خۆی هاوسه‌رگیری كرد و ئاهه‌نگێكی هاوسه‌رگیری نهێنیان سازكرد له ماڵه‌كه‌ی خۆی له شاری ڤانكۆڤه‌ر له كه‌نه‌دا.
ئه‌ندرسۆن ی ته‌مه‌ن 53 ساڵ له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ گۆڤاری " ده‌یلی مه‌یل" ی به‌ریتانی ده‌ڵێت" هه‌ردوو منداڵه‌كه‌م هاوسه‌رگیریان كردوه و ئێستاش من پێویستم به‌وه هه‌یه له باوه‌شی پیاوێكدابم كه به‌ڕاستی خۆشی بوێم"
شۆفێره‌كه‌ی ئه‌م خانمه ته‌مه‌نی 40 ساڵه و له به‌هاری 2020 و له‌كاتی كه‌ره‌نتینه ئاشقی یه‌كتر بوون و خۆشه‌ویستیان بۆ یه‌كتر ده‌ربڕیوه.
شایه‌نی باسه ئه‌م خانمه هونه‌رمه‌نده ئه‌مه‌ریكیه له‌گه‌ڵ " ڕیك سۆلۆمۆن" دوو جار هاوسه‌رگیری كردوه یه‌كه‌مجار ساڵی 2007 و دووه‌مجار 2013 و ساڵی 2006 له‌گه‌ڵ كید ڕۆك هاوسه‌رگیری كردوه و له یه‌كتر جیابونه‌ته‌وه و ساڵی 1995 له‌گه‌ڵ "تۆمی لی" یه‌كه‌م هاوسه‌رگیری كردوه و خاوه‌نی دوو منداڵن و ساڵی 1998 له یه‌كتر جیابوونه‌ته‌وه.
PM:04:18:28/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 5276
جار خوێنراوهتهوه