هه‌شت منداڵی یه‌ك خێزان توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون
وێستگە ستایل-
ته‌واوی منداڵه‌كانی خێزانێكی ئیتاڵی كه ژماره‌یان 8 منداڵه توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ته‌مه‌نی منداڵه‌كان له‌نێوان 6 ساڵ بۆ 18 ساڵدایه.
ئه‌م خێزانه له شاری " بریندیزی" له باشووری ئیتاڵیا ده‌ژین و یه‌كێك له‌وان سه‌ره‌تا توشی ڤایرۆسه‌كه بووه و دواتر خوشك و براكانی توش بوون و هیچ نیشانه‌یه‌كی توشبوون به ڤایرۆسه‌كه له‌سه‌ریان ده‌رنه‌كه‌وتووه و له دۆخێكی ته‌ندروستی زۆر باشدان.
دایكی ئه‌م منداڵانه باس له‌وه ده‌كات گرفتی سه‌ره‌كی خێزانه 10 كه‌سیه‌كه‌ی ڕاوته‌ری ئه‌نته‌رنێته‌كه‌یانه كه ته‌نها یه‌ك دانه له ماڵه‌كه‌یاندا هه‌یه و به‌وهۆیه‌وه ته‌واوی منداڵه‌كانی له یه‌ك شوێندا كۆده‌بنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی وانه‌كانیان بخوێنن.
PM:06:50:01/12/2020
ئه‌م بابه‌ته 2680
جار خوێنراوه‌ته‌وه