خانمه پسپۆڕێكی ئه‌مه‌ریكی ڕێگه‌یه‌ك بۆ له‌ناوچونی كۆرۆنا باس ده‌كات
وێستگە ستایل-
خانمه توێژه‌رێكی ئه‌مه‌ریكی له بواری زانستی بایلۆجی باس له‌وه ده‌كات كه ناكرێت پێشبینی ئه‌وه بكرێت ڤایرۆسی كۆرۆنا زۆر به خێرایی كۆتایی دێت ته‌نها مه‌گه‌ر موعجیزه‌یه‌كی بایلۆجی ڕوبدات واته پله‌ی گه‌رما بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ به‌رز ببێته‌وه یان به شێوه‌یه‌كی كتوپڕ له كاتی گواستنه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه له كه‌سێك بۆ یه‌كێكی دیكه لاواز ببێت.
ئهنشا پارانۆڤا خاوه‌نی دكتۆرا له زانستی بایلۆجی و مامۆستای هه‌مان بابه‌ت له " GMU School of Systems Biology" له وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌م قسانه ده‌كات و ده‌ڵێت"ته‌نها مه‌گه‌ر موعجیزه‌یه‌كی بایلۆجی ڕوبدات یان ڤایرۆسه‌كه لاواز ببێت یان كه‌شوهه‌وا بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته به ته‌واوه‌تی گه‌رم ببێت ئه‌و كاته ئه‌م ڤایرۆسه له چالاكی ده‌وه‌ستێت"
ئه‌م خانمه پزیشكه باس له‌وه‌ش ده‌كات به‌رز بوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما له مانگی 4 دا باشترین چاره‌سه‌ره بۆ نه‌هێشتنی ئه‌م ڤایرۆسه.
AM:12:20:29/03/2020
ئه‌م بابه‌ته 13704
جار خوێنراوهتهوه