هونه‌رمه‌ندێكی ناودار به‌هۆی كچه‌كه‌یه‌وه ده‌ستگیركرا
وێستگە ستایل-
دادگای میسر هونه‌رمه‌ندی ناوداری میسر "احمدالفیشاوی" سزای زیندانی ساڵێك و كه‌فاله‌تی 2000 جونه‌ی میسری و غه‌رامه‌ی 500 جونه‌ی میسری كراوه و هاوكات ناچار كراوه بڕی 20001 جونه‌ی میسری وه‌ك قه‌ره‌بوو بدات به كچه‌كه‌ی به‌هۆی نه‌دانی نه‌فه‌قه‌ی كچه‌كه‌ی" لینا الفیشاوی" له ماوه‌ی ساڵی ڕابردودا.
شه‌عبان سعد پارێزه‌ری لینا ده‌ڵێت" ئه‌م بڕیاره كه بۆ ئه‌م هونه‌رمه‌نده ده‌ركراوه دوای ئه‌وه دێت چه‌ند جارێك ئه‌حمه‌د ئاگادار كراوه‌ته‌وه و هه‌وڵی ئه‌وه‌یداوه پاره‌كانی بباته ده‌ره‌وه‌ی وڵات و ڕه‌تی كردۆته‌وه پاره‌ی نه‌فه‌قه‌ی كچه‌كه‌ی بدات"
هاوكات له ماوه‌ی ڕابردودا ماوه‌ی یه‌ك مانگ ئه‌م هونه‌رمه‌نده زیندان كراوه به‌هۆی نه‌دانی نه‌فه‌قه‌ی كچه‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ و ئه‌مه‌ش هاوسه‌ری پێشووی ناچار كردوه داوای یاسایی له‌سه‌ر تۆمار بكات
AM:11:55:29/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 3784
جار خوێنراوه‌ته‌وه