كۆمه‌ڵێك ڕێنمایی تایبه‌ت به‌و دایكانه‌ی شیری خۆیان به كۆرپه‌كه‌یان ده‌ده‌ن
وێستگە ستایل-
به‌شێك له‌دایكان بڕیاری ئه‌وه ده‌ده‌ن هه‌تا ته‌مه‌نێكی دیاریكراو شیری خۆیان به منداڵه‌كه‌یان بده‌ن و له پێدانی شیری قتوو دوور بكه‌ونه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته دكتۆر تیشک محمد پزیشکی تایبەتی نەخۆشی منداڵ و کۆرپەو منداڵی نەبەکام كۆمه‌ڵێك ڕێنمایی پێشكه‌ش به‌و دایكانه ده‌كات كه شیری خۆیان به منداڵه‌كانیان ده‌ده‌ن.
1- راستەوخۆ دوای لەدایک بونی کۆرپەکەت ،جگە لەشیری خۆت هیچ شتێکی تری پێ مەدە(ئاو،شەکراوتەنانەت مەمکە وشکەش مەگەرلەڕوی پزیشکیەوە هۆکارێک هەبێت.
2- بۆ یەکەم شیرپێدان دوای لەدایکبوون پێویستە دەستبەجێ کۆرپەکە بە ڕووتی بخرێتە سەرسنگی دایک (پێستیان بەریەکتر بکەوێت)، تەنانەت پێش ئەوەی کێشانەوپێوانەی سەروباڵاو دەرزی ڤیتامین k بۆبکرێت.
3- بۆ ئەوەی شیرەکە زۆروبەردەوام بێت: لەهەرژەمێکدا پێویستە هەردوو مەمک بدرێت بە مناڵەکەو لەو لایەوە دەست پێ بکرێتەوە کە دووەم جار خواردویەتی لەژەمەکەی پێشوتردا( نۆ نموونە : ئەگەر لەژەمی پێشودا کۆتاجار لای چەپی مژیبێت ئەوا لەژەمی تازەیا لە چەپەوە دەستپێ بکەرەوە).
4-هەرژەمێکی شیرپێدان ۲۰خولەک زیاتری ناوێت و زۆربەی مناڵ بە ۱۰خولەک تێردەبن وتەنانەت هەندێکیان خەویان لێ دەکەوێت لەدوای مژینی یەک لای مەمک.
5- واباشترە مەمکی لایەک بەتاڵ ببێت پێش پێدانی مەمکی لایەکەی تر.
6- لە نیوەی هەرژەمێکدا(نیوەی مابێت تێربخوات) و دووبارە لەکۆتایی هەمان ژەمدا پێویستە مناڵەکە بەرزبکرێتەوە بۆشێوازی دانیشتن یان بدرێت بەسەرشانی دایکەکەدا بۆئەوەی ئەوهەوایەی قوتی داوە بێتە دەرەوە لە گەدە (قرقێنە بداتەوە).
AM:09:27:25/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 3860
جار خوێنراوه‌ته‌وه