هه‌ستكردن به ماندوێتی دوای هه‌ستان له خه‌وو ئاماژه‌یه بۆ توشبوون به نه‌خۆشیه‌كی بێ چاره‌سه‌ر
وێستگە ستایل-
پسپۆڕان هۆشداری ده‌ده‌ن له زیان و مه‌ترسیه‌كانی هه‌ستكردن به ماندوێتی دوای هه‌ستان له خه‌و چونكه ئه‌مه نیشانه‌یه‌كی پێش وه‌ختی توشبونه به خه‌ڵه‌فان و خراپی كوالیتی نوستن له شه‌واندا مه‌ترسی توشبوون به زه‌هایمه‌ر زیاد ده‌كات.
ئه‌و كه‌سانه‌ی ناچنه خه‌وی قوڵه‌وه ئه‌وه ڕێژه‌ی پرۆتینی جۆری "تاو" ی ژه‌هراوی له‌ناو مێشكیان زیاد ده‌كات و ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له هۆكاره‌كانی توشبوون به نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر و خه‌ڵه‌فان.
دكتۆر بریندان لوسی له زانكۆی واشنتن له سانت لویس ده‌ڵێت"پێوانی كات و بڕی نوستن باشترین ڕێگه‌یه بۆ زانینی ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر و دوو ساڵ پێش ده‌ركه‌وتنی ته‌واوی نیشانه‌كانی توشبوون به نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر كۆمه‌ڵێك پرۆتین له جۆری "تاو" له‌سه‌ر مێشك كۆ ده‌بێته‌وه و به‌هۆیه‌وه خانه‌كانی مێشك زیانی پێ ده‌گات.
ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت" بۆ ئه‌وه‌ی له توشبوون به نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر و خه‌ڵه‌فان پارێزراو بیت زۆر گرنگه كه شێوازی نوستنت ڕێك بكه‌یته‌وه چونكه ته‌واوی ئه‌و گۆڕانكاریه خراپانه‌ی له مێشكدا ڕووده‌دات ئه‌گه‌ری توشبوون به‌م نه‌خۆشیه بێ چاره‌سه‌ره زیاتر ده‌كات"
AM:10:52:12/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 5685
جار خوێنراوه‌ته‌وه