ڤیدیۆ: كاردانه‌وه‌ی خه‌ڵك ببینه كاتێك پیاوێك توندوتیژی به‌رامبه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌نوێنێت
وێستگە ستایل-
په‌یجی یه‌ڵا ڤیدیۆیه‌كی بڵاوكردۆته‌وه كه تیایدا له‌سه‌ر یه‌كێك له شه‌قامه‌كان له شاری سلێمانی پیاوێك توندوتیژی به‌رامبه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌نوێنێت و چاوه‌ڕوانی كاردانه‌وه‌ی خه‌ڵك ده‌كرێت به‌رامبه‌ر ئه‌م حاڵه‌ته.
زۆرێك له‌و كه‌سانه‌ی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كه وه‌ستابوون دژی ئه‌و ڕه‌فتاره بوون كه ئه‌كته‌ره پیاوه‌كه به‌رامبه‌ر ئه‌و ئه‌كته‌ره ئافره‌ته ده‌ینواند كه له نواندنه‌كه‌دا هاوسه‌ری بوو و پێِیان وابوو كه ده‌كرێت له جێگه‌یه‌كی داخراو و له ماڵی خۆیان چاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌یان بكه‌ن نه‌ك له پێش چاوی خه‌ڵك.
ئه‌م ڤیدیۆیه ئاماژه‌یه‌كی ڕونه بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا زۆر به‌رچاو ڕونن و دژی هه‌موو توندوتیژیه‌كن كه به‌رامبه‌ر ئافره‌تان بكرێت.
PM:12:13:30/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 2371
جار خوێنراوه‌ته‌وه