چه‌ند نیشانه‌یه‌ك ئاماژه‌یه بۆ ماندوێتی ده‌روون و هه‌ستی مرۆڤ
وێستگە ستایل-
هه‌ندێك له مرۆڤه‌كان له ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێكدا هه‌ست به خۆشی و ئاسووده‌ی ده‌كه‌ن و دوای چه‌ند خوله‌كێك هه‌ست به بێزاری ده‌كه‌ن بێ ئه‌وه‌ی هۆكاره‌كه‌ی بزانن.
ئه‌و كه‌سه‌ی له‌ڕووی جه‌سته‌ی و هه‌ست و سۆزه‌كانی هه‌ست به ماندوێتی بكات پێویستی به‌وه هه‌یه ماوه‌یه‌ك پشوو وه‌ربگرێت بۆ ئه‌وه‌ی جه‌سته و مێشك و ده‌رونی ئارام ببێته‌وه و له‌وه زیاتر ماندوو نه‌بێت.
ئه‌گه‌ر هه‌ستت به‌م نیشانانه كرد ئه‌وه مانای وایه جه‌سته و ده‌رونت ماندووه و پێویستت به حه‌سانه‌وه هه‌یه.
1-ڕه‌شبینی و هه‌ستكردن به داڕوخان، چونكه ئه‌مه واده‌كات دواتر له خه‌ڵك دوور بكه‌ویته‌وه و په‌یوه‌ندیت نه‌مێنێت.
2-به‌رده‌وام دڵه ڕاوكێ و دڵه كوتێ زیاتر له هه‌موو كاتێك.
3- كه‌مخه‌وی ، ماندوێتی ده‌رون و جه‌سته واده‌كات كه‌مخه‌وبیت و زۆر بیر بكه‌یته‌وه.
4-دڵتێكهه‌ڵاتن و سه‌رگێژ خواردن، كێشه ده‌رونیه‌كان واده‌كه‌ن مرۆڤ ئه‌م حاڵه‌ته‌ی تیادا ده‌ربكه‌وێت.
AM:09:59:15/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 2930
جار خوێنراوه‌ته‌وه