‌منداڵ ده‌بێت چه‌ند كاتژمێر بخه‌وێت؟

وێستگە ستایل-

به‌شێك له‌ دایكان و باوكان گرفتی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ منداڵه‌كانیان وه‌ك پێویست ناخه‌ون له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ دكتۆر پشده‌ر  عبداللە وه‌ك پسپۆڕی نه‌خۆشیه‌كانی منداڵان چه‌ند ڕێنماییه‌ك پێشكه‌ش به‌ دایكان و باوكان ده‌كات كه‌ به‌ گوێره‌ی‌ ته‌مه‌نی منداڵه‌كانیان پێویسته‌ چه‌ند كاتژمێر له‌ شه‌و و ڕۆژێكدا بخه‌ون.

نوستنی منداڵ بەپێی تەمەن ئەگۆڕێت :

۱- تەمەن ۱ هەفتە :
بە ڕۆژ ۸ کاتژمێر
بە شەو ۸ کاتژمێرو نیو

۲- تەمەن ٤ هەفتە :
بە ڕۆژ ٦ بۆ ۷ کاتژمێر
بە شەو ۸ بۆ ۹ کاتژمێر

۳- تەمەن ۳ مانگ :
بە ڕۆژ : ٤ بۆ ٥ کاتژمێر
بە شەو : ۱۰ بۆ ۱۱ کاتژمێر

٤-تەمەن ٦ مانگ :
بە ڕۆژ : ۳ کاتژمێر
بە شەو : ۱۱ کاتژمێر

٥- تەمەن ۹ مانگ :
بە ڕۆژ : ۲ کاتژمێرو نیو
بە شەو : ۱۱ کاتژمێر

٦- تەمەن ۱۲ مانگ :
بە ڕۆژ : ۲ کاتژمێرو نیو
بە شەو: ۱۱ کاتژمێر

۷- تەمەن ۲ ساڵ :
بە ڕۆژ : ۱ کاتژمێرو نیو
بە شەو : ۱۱ کاتژمێرو نیو

۸- تەمەن ۳ ساڵ :
بە ڕۆژ : ئەگەر بخەوێت کەمتر لە کاتژمێرێک.
بە شەو : ۱۱ کاتژمێر و نیو.

۹-تەمەن ٤ ساڵ :
بە شەو : ۱۱ کاتژمێرو نیو.

لەو تەمەنە بەدواوە خەوی رۆژ نامێنێ وە کاتژمێرەکانی خەوی شەو لە ۱۱ کاتژمێرەوە کەم ئەبێتەوە بۆ ۹ کاتژمێر لە تەمەنی ۱٥ ساڵیدا.


AM:09:08:15/10/2018


ئه‌م بابه‌ته 2199 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌