سۆران خه‌یات له‌م كه‌ناڵه‌وه ده‌رده‌كه‌وێته‌وه
وێستگە ستایل-
سۆران ئیبراهیم خه‌یات له هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی له فه‌یسبووك وێنه‌یه‌كی تایبه‌تی خۆی بڵاوكردۆته‌وه كه چیتر وه‌ك پێشكه‌شكاری پرۆگرامێكی تایبه‌ت له كه‌ناڵی K24 ده‌رده‌كه‌وێته‌وه.
ئه‌ستێره‌كانی زانكۆ ناوی ئه‌و پرۆگرامه نوێیه ده‌بێت كه سۆران خه‌یات ده‌بێته پێشكه‌شكاری و پرۆگرامێكی زانستییه و به‌م نزیكانه له كه‌ناڵی K24 پێشكه‌ش ده‌كرێت.
سۆران خه‌یات كوڕی هونه‌رمه‌ند "ئیبراهیم خه‌یات"ه پێشتر وه‌ك پێشكه‌شكاری چه‌ندین پرۆگرامی جیاواز له كه‌ناڵی كوردسات ده‌ركه‌وتوه و كاری كردوه و ماوه‌یه‌كی زۆره له كاری میدیایی دووره ، ئه‌مه ده‌بێته نوێترین كار و ده‌ركه‌وتنی.
PM:12:24:20/03/2018
ئه‌م بابه‌ته 37898
جار خوێنراوه‌ته‌وه