‌بەوێنە...لە هەولێر 20 ڕۆژە دایكێك كوڕە هەشت ساڵانەكەی بەستۆتەوە

وێستگە ستایل-

نەخۆشخانەی فریاكەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر لە ڕاگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی دەست وێستگە ستایل كەوتوە تیایدا هاتوە منداڵێكی تەمەن 8 ساڵ دوای ماوەیەكی زۆر  ئەشكەنجەدانی و  بەستنەوەی بۆ ماوەی 20 ڕۆژ  لە لایەن دایكیەوە دراوسێكانیان گەیاندویانەتە نەخۆشخانەی فریاكەوتن . 

شەوی 5/12/2017  منداڵێكی تەمەن 8 ساڵ بەناوی (  ی،ص،س ) لە دوای 20  ڕۆژ لە ئەشكەنجەدان لەلایەن دایكیەوە كە لە یەكێك لە گەڕەكەكانی شاری هەولێر ژیان بەسەر دەبەن لە لایەن دراوسێكانیانەوە گەیەنراوەتە نەخۆشخانە.

لە ڕاگەیندراوەكەشدا ئەوە هاتوە لە ئێستادا ئەو منداڵە لە ژێر چاودێری ووردی پزیشككانی ئەو نەخۆشخانەیەیە و دایكی منداڵەكەش لێكۆڵینەوەی لەگەڵ دەكرێت لەسەر ئەو ڕەفتارانەی لەگەڵ ئەم منداڵەی ئەنجامیداوە.
 






PM:04:24:06/12/2017


ئه‌م بابه‌ته 25640 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌