به وێنه.. پارێزگاری ههولێر شوێنی لافاوهكانی ئهمڕۆی بهسهر كردهوه
پارێزگاری هەولێر لە کاتی بەسەر کردنەوەی ناوچە لافاوییەکان
وێستگه نیوز ـ
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 20ی شوباتی 2020، فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر بەشێوەیەکی مەیدانی تەواوی ئەو شوێنانەی بەسەرکردەوە کە بەهۆی باران بارینی زۆرەوە دووچاری هەڵسانی ئاو ببوون.
له راگهیهندراوێكی پارێزگاری ههولێردا كه وێنهیهكی بۆ وێستگه نیوز نێردراوه، تیایدا هاتووه: پارێزگاری هەولێر بەشێویەیەکی مەیدانی تیمەکانی شاراەوانی لەو گەڕەک و شوێنانە بەسەرکردەوە کە بەهۆی باران بارینی زۆرەوە دووچاری هەڵسانی ئاو ببوون و داواشیکرد هەرچی پێویستە ئەنجامی بدەن بۆ بەرگرتن لەکەوتنەوەی زەرەو زیان بە هاوڵاتیان.
بهپێی راگهیهندراوهكه، لە ئێستادا چەندین بنکەی بەرگری شارستانی و تیمەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیەکانی شارەوانییەکان لە ناو شاری ھەولێر و لە دەرەوەی شاری ھەولێر لە ئامادەباشی تەواو دان بۆ بەهاناوەچوونی هاوڵاتیان لە ئەگەری درووستبوونی لافاو.
هــ. ر
PM:12:35:20/02/2020
ئهم بابهته 2212
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت