ئاڵا تاڵەبانی: بەستن یا دواخستنی کۆنگرە بڕیاری ئەنجومەنی سەرکردایەتی نەک مەکتەبی سیاسی


وێستگە نیوز-
ئاڵا تاڵەبانی كادری پێشكەوتووی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و پەرلەمانتاری پێشووی عیراقی ئەو حزبە بە بۆنەی كۆنگرەی یەكێتییەوە پەیامێكی بڵاو كردەو و دەڵێت " ئۆمیدەوارم گۆنگرەیەکی سەرکەوتوانە ئەنجام بدەین".

لە ژێر ناونیشانی "بەرەو نوێ بوونەوە و ئاسوودە کردنی روحی مام و شەھیدانی یەکێتی" ئاڵا تاڵەبانی راگەیەندراوێكی بڵاو كردۆتەوە و دەڵێت "ھەڤاڵانی ھێژا سڵاوێکی شۆڕشگێڕانەتان لێبێت، لە ساتە وەختی ھەنگاونان بەرەو بەستنی کۆنگرەی چوراەمی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئۆمیدەوارم گۆنگرەیەکی سەرکەوتوانە ئەنجام بدەین و ھەوڵ بدەین یەکێتی لەو قەیرانە چەقبەستوەی نەبونی سەرکردە و بڕیایر بدەستی یەکلایی کەرەوە رزگار بکەین کە لە دوای نەخۆش کەوتنی مامی گەورەمان جەنابی مام جەلال تووشی یەکێتی بووە و بە ھەمومانەوە ھەوڵ بدەین خوێنێکی نۆی بخەینەوە نێو شا دەمارەی حزبەکان".

تاڵەبانی دەشڵێت "بۆیە لێرەوە رووی دەمم دەکەمە ھەڤاڵانم لە ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی پێیان دەڵێم با ھەموومان لە ئاست ئەو بەرپرسیارێتیە مێژووییە بین کە کەوتوەتە سەر شانمان و کۆنگرە لە کات و ساتی خۆیدا ئەنجام بدەین".
 
ناوبراو جەختدەكاتەوە "چونکە بڕیاری بەستن یاخود دواخستنی کۆنگرە بڕیاری ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیە نەک مەکتەبی سیاسی، بۆیە دەبێت بڕێاری یەکلاکەرەوە بدەین و چیتر لەوە زیاتر کۆنگرە دوانەخەین کە نزیکەی دە ساڵی تێپەڕ کردوە".

لە كۆتایدا ئەوەی راگەیاندووە كە "ھیوام وایە لە ئاست ئەو بەرپرسیارێتیە مێژووییە بین و ویژدانی خۆمان و روحی مام و شەھیدانی یەکێتی ئاسودە بکەین"
د.ح
 


PM:08:46:03/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 3688 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو