سەرچاوەیەک: تەوافق شکستی هێنا


وێستگەنیوز: 
سەرچاوەیەکی بەرپرس لەیەکێتی نیشتیمانی کوردستان ڕایگەیاند کە "بەهۆی بەهێزی جەماوەری تاڵەبانی کوڕەوە هەنگاو دەنرێت بۆ دواخستنی کۆنگرەی یەکێتی".

سەرچاوەیەکی بەرپرس لە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە بە وێستگەنیوزی ڕاگەیاند سەرجەم ئەو هەوڵ و هەنگاوانەی بەرەو تەوافق دەڕۆشتن شکستیان هێناوە و بەهۆی بەهێزی پێگەی تاڵەبانی کوڕەوە هەوڵ ئەدرێت کۆنگرە دوابخرێت.

سەرچاوەکە ڕایگەیاند "ترس لەهێزی جەماوەری بافڵ تاڵەبانی لەناو یەکێتی نیشتیمانی کوردستان هەیە، لەبەر ئەوە هەوڵئەدرێت کۆنگرە بۆ کاتێکی نادیار دوابخرێت".

سەرچاوەکە لەبەر هەستیاری دۆخی ناو یەکێتی نیشتیمانی کوردستان نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت وتی"لەئێستادا پێگەی بافڵ تاڵەبانی بەهێزبووەو ترس لەبەستنی کۆنگرە هەیە٫ هەربۆیە هەوڵ ئەدرێت دوابخرێت و تاوەکو کۆنگرە لەبەرژەوەندی ئەو کۆتایی نەیەت".
هەروەک ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کەسەرجەم هەنگاوەکانی تەوافق شکستیان هێناوە.

ئەم لێدوانە دوای ئەوە دێت كە هەلًبژاردنی كۆمیتەكان بەڕێوە چوو و بڕیار بوو زوو هەڵبژاردنی مەڵبەندەكان دەست پێبكات، بەڵام تا ئێستا دەستی پێ نەكردووە، هاوكات دوێنێش مەلا بەختیار كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی رایگەیاند كە بەشێك لە مەكتەبی سیاسی لە دوا كۆبوونەوەیدا پێشنیازی ئەوەیان كردووە كۆنگرە دوا بخرێت بەهۆی دۆخی ئێستای عیراق و هەرێم و لیژنەیەك پێكبهێنرێت بۆ چارەسەركردنی كێشەناوخۆییەكانی یەكێتی .


PM:08:49:01/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 24604 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو