كۆنفرانسی مەڵبەندی سلێمانی.. پلە و ژمارەی دەنگەكانی قایمقامی سلێمانی بڵاو كرایەوە


وێستگە نیوز-

ئەمڕۆ ناوی دەرچوانی كۆنفرانسی مەڵبەندەكانى یەکێتی نیشتیمانی لە شاری سلێمانی بڵاو كرایەوە و ئاوات محەمەد قایمقامی سلێمانی توانی دەنگێكی زۆر ببات و پلەی سێهەم بەدەستبهێنێت.

زوبێر عوسمان بەرپرسی كۆنفرانسی مەڵبەندی سلێمانی ناوی دەرچوانی مەڵبەندی ئاشكراكرد و رایگەیاند كە 73 ئەندام سەركەوتوون بۆ كۆنگرە، لەوانە 58یان رەگەزی نێرن و 15یان لە رەگەزی مێن.

هەروەها ئاشكرایكرد كە هیوا ئەحمەد محەمەد بە 500 دەنگ پلەی یەكەمی بەدەستهێناوە، لەپلەی دووەم دكتۆر سەباحە بە 456 دەنگ، لە دوای ئەویش ئاوات محەمەد غەفور قایمقامی سلێمانی 440 دەنگی هێناوە.

دوای تەواو بوونی كۆنفرانسی مەڵبەندەكان بڕیارە لە 21ی ئەم مانگەدا كۆنگرەی یەكێتی ببەسترێت.

د.ح
 

 


PM:05:03:10/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 46540 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو