مەلا بەختیار: پارە رشتن هەبووە لە كۆنفرانسی كۆمیتەكاندا

‌مەلا بەختیار بەرپرسی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی

وێستگە نیوز-
مەلا بەختیار بەرپرسی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی رەخنە لە بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنی كۆمیتەكانی یەكێتی دەگرێت بۆ كۆنگرە و دەشڵێت دڵنیا نیم كۆنگرە لە كاتی خۆی بەڕێوە بچێت.


كەناڵی روداو وتوێژێكی لەگەڵ مەلا بەختیار ئەنجامدا و تێدا باس لە كۆنگرەی یەكێتی كرا و تێدان ناوبراو وتی لیژنەی ئامادەكاری كۆنگرە كەوتۆتە ژێر كاریگەری كێشەكانی رابردووی یەكێتی.

وتیشی: پارە بۆ كڕینی ویژانی ئەندامانی یەكێتی دەدرێت، رەتیشكردەوە ئەو ترسی لە كۆنگرە هەبێت و وتی: هیچ كات لە كۆنفرانس و كۆنگرەی یەكێتی ترسم نەبووە.

مەلا بەختیار ئاماژەشیكرد كە بەشێك لە بەرپرسانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی پێیان باشە كۆنگرە دوابخرێت و لیژنەیەك بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی یەكێتی دروست بكرێت.


ئەم وتانەی مەلا بەختیار دوای ئەوەشدێت كە شەوی رابردوو سایتی چاودێری نزیك لە مەلا بەختیار بڵاوی كردەوە كە دوێنێ لە كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتیدا بەشێك لە بەرپرسانی مەكتەبی سیاسی پێیان باش نەبووە لەم دۆخەی عیراقدا كۆنگرە بەڕێوە بچێت.

د.ح
 


AM:11:35:30/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 5764 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو