مەحمود سەنگاوی: بڕیارمدابوو خۆم كاندید نەكەمەوە بەڵام سەردەمەكە ئەوە ناخوازێ


وێستگە نیوز-
مەحمود سەنگاوی ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان ئاشكرایكرد كە پێشتر بڕیاری ئەوەی هەبووە خۆی كاندید نەكاتەوە بەلآم دۆخەكە هی ئەوە نییە و لەم كاتەدا پشت بكاتە یەكێتی.

سەنگاوی بۆ كەناڵی رووداو دەڵێت "من هەموو جارێك گوتوومە، هەر كاتێك یەكێتی بكەوێتە مەترسییەوە خۆمانی بۆ دەكەین بە قوربانی، دەشڵێت "لەم سەردەمەدا یەكێتی بەجێناهێڵم، پێشتر بە حوكمی تەمەنەكەم بڕیارم دابوو بەهیچ جۆرێك خۆم هەڵنەبژێرم، بۆ ئەوەی خەڵكی گەنج بێنە پێشەوە، بەڵام ئەم سەردەمە هی ئەوە نییە حیزبەكەمان بەجێبهێڵم، خۆم كاندید دەكەمەوە ئەگەر خەڵك دەنگم پێ بدەن سوپاسیان دەكەم، ئەگەر دەنگیشم پێ نەدەن دیارە لە ئاستێكی دیكەی بەرپرسیارێتییەوە بیر دەكەنەوە.

سەبارەت بە كاتی كۆنگەر و ئەگەری دواخستنی مەحمود سەنگاویوتویەتی "زۆربەی ئەندامانی یەكێتی پێموایە داوایان ئەوەیە لە كاتی خۆیدا كۆنگرە بكرێت، هەموو كارەكانیش كۆتاییان هاتووە، مەگەر چەند رۆژێك پاش و پێش بێ، ئەگەرنا دەكرێت".
 
سەبارەت بە ناوی سكرتێری گشتی ئەو بەرپرسەی یەكێتی لەناو كۆنگرە ئەندامانی كۆنگرە بڕیاری لەسەر دەدەن، چونكە ئەو كارە بە دەست كەس نییە و پرۆژەیە، رەنگە دەیان پرۆژەی دیكەش هەبێت تەقدیم بكرێت، بۆیە زۆرینەی ئەندامانی كۆنگرە دەنگ لەسەر كام پرۆژە بدەن ئەوە دەچێتە ناو پەیڕەوی ناوخۆوە، واتە تا ئێستا قسەیەكی یەكلاكەرەوە لەسەر ئەوە نەكراوە سكرتێر دابنرێت یان سیستەمەكە بگۆڕێت".

د.ح
 


AM:09:40:27/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 21908 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو