پێشه‌وا هه‌ورامانی: ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی عێراق هاوكاربن بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كه‌ی كۆرومۆر
پێشه‌وا هه‌ورامانی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم
وێستگه‌نیوز-
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه له هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرومۆر چوار كارمه‌ندی یه‌مه‌نی گیانیان له‌ده‌ست داوه، داوای هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری به‌په‌له‌ش له ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی فیدراڵ ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م كاره تیرۆریستییه بدۆزرێنه‌وه.
پێشه‌وا هه‌ورامانی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه "له‌ماوه‌ی ڕابردوو هه‌وڵی باش دراوه بۆ باشتركردنی كه‌رتی وزه و ژێرخانی ئابووری له عێراق و به تایبه‌تی له هه‌رێمی كوردستان، و له كاتێكدا كه هه‌نگاوه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان خێرا ده‌كرێن، ده‌ستی خراپه‌كاری و تێكده‌رانه جارێكی دیكه له كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی‌دا كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆریان كرده ئامانج كه به‌داخه‌وه تا ئێستا چوار كارمه‌ندی یه‌مه‌نی شه‌هیدبوون".
پێشه‌وا هه‌ورامانی ده‌ڵێت: "جگه له‌وه‌ش زیانێكی زۆر به‌ر كێڵگه‌كه كه‌وتووه و ئه‌م زیانه‌ش كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ی كاره‌با به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو".
ده‌شڵێت: "ئه‌م هێرشه دووبارانه پێویسته ڕابگیرێن و داوای هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری به‌په‌له ده‌كه‌ین له ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی فیدراڵ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م كاره تیرۆریستییه بدۆزرێنه‌وه و ڕاده‌ستی یاسا بكرێن و ڕێگری یه‌كجاری بكرێت له دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م كارانه".
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم راشیگه‌یاندووه كه "داواكارین له خودای گه‌وره كه جێگای شه‌هیدان به‌هه‌شت بێت و برینداره‌كانیش شیفایان بۆ بێت".
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به درۆن هێرش كرایه‌سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرومۆر له سنووری قادر كه‌ره‌م و ئاگر له كێڵگه‌كه به‌رزبووه‌وه.
رهمك ره‌مه‌زان، قایمقامی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ له‌وباره‌وه وتی: "ئه‌و شوێنه‌ی كراوه‌ته ئامانج هه‌مان ئه‌و شوێنه‌یه كه جاری پێشوو هێرشی كرایه‌سه‌ر و ده‌ره‌وه‌ی كهمپهكهیه و شوێنه‌كه نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه".
هاوكات هه‌ردوو وه‌زاره‌تی كاره‌با و سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم رایانگه‌یاند كه به‌هۆی هێرشه‌كه‌وه ناردنی غاز بۆ وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با راگیرا و بووه‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی نزیكه‌ی 2500 مێگاوات كاره‌با.
PM:09:56:26/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 784
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت