له‌تیف مسته‌فا: نابێ هیچ تانه‌یه‌ك له یاساكانی هه‌ڵبژاردن، له ماوه‌ی كه‌متر له شه‌ش مانگ وه‌ربگیرێت، كه‌چی وه‌ریانگرت
د. له‌تیف مسته‌فا شاره‌زایی یاسای ده‌ستوریی
وێستگه‌نیوز-
د. له‌تیف مسته‌فا شاره‌زایی یاسای ده‌ستوریی رایگه‌یاند كه به‌پێی یاسای دادگای فیدراڵی، نابێ هیچ تانه‌یه‌ك له یاساكانی هه‌ڵبژاردن، له ماوه‌ی كه‌متر له شه‌ش مانگ وه‌ربگیرێت، كه‌چی وه‌ریانگرت.
د. له‌تیف مسته‌فا شاره‌زایی یاسای ده‌ستوریی له نووسینێكدا له‌ژێر ناوی "قانونی شه‌و و قانونی ڕۆژ"، نووسیویه‌تی: "به‌گویره‌ی ماده‌ی 93 بڕگه‌ی یه‌كه‌م له ده‌ستور، ده‌شێت تانه له هه‌ر یاسایه‌ك یان نیزامێك بدرێت له به‌رده‌م دادگای فیدراڵی باڵا له‌ڕوی ئه‌وه‌ی ئایا ده‌ستوریه یان نا؟ به‌ڵام ماده‌ی ۲۳ له په‌یڕه‌وی ناوخۆی دادگای فیداڵی تانه لێدانی له یاسای هه‌ڵبژاردن سنوردار كردووه به‌وه‌ی كه نابێ هیچ تانه‌یه‌ك له یاسای هه‌ڵبژاردن وه‌ربگیرێت (به‌دڵنیاییه‌وه نیزامه‌كانی هه‌ڵبژاردنیش ده‌گرێته‌وه) پێش ماوه‌یه‌ك كه له شه‌ش مانگ كه‌متر نه‌بیت له به‌رواری دیاری كرا‌و بۆ هه‌ڵبژاردن)".
د. له‌تیف مسته‌فا ده‌ڵێت: "ئه‌ویش بۆ ئه‌وه‌یه كه كۆمسیۆن سه‌ری لێ تێك نه‌چێت و بتوانێ كاره‌كانی بكات، چونكه بۆ هه‌ر پرۆسه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردن كۆمسیۆن لانی كه‌م پێویستی به شه‌ش مانگ ده‌بێت".
ده‌شڵێت: "دوێنی زۆر له ماده‌كانی یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان ناده‌ستوری نه‌بوون، وتیان ناده‌ستورین، ئه‌مڕۆش كه به گوێره‌ی په‌یڕه‌وه‌كه‌ی خۆیان نابێ هیچ تانه‌یه‌ك له یاساكانی هه‌ڵبژاردن له ماوه‌ی كه‌متر له شه‌ش مانگ وه‌ربگیرێت، وه‌ریان گرت".
باسی له‌وه‌شكردووه كه "له‌وانه‌یه زۆرێكتان به‌سه‌رهاتی كابراتان بیستبێ له‌سه‌ر قانونی ڕۆژ و قانونی شه‌و. بۆیه نه ئه‌وه‌ی پێشوو كه لایه‌نێك شایی بۆ ده‌كرد ده‌ستوری بوو، نه ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆش. هیچیان فڕیان به یاساوه نییه و هیچیشیان ئازایه‌تی هیچ لایه‌نێكیان نییه، به‌ڵكو ئاغا كه‌ی بیه‌وێت به فه‌رمانێك ملهكهیان به‌و ئاراسته‌یه‌ی كه خۆی پێی باشه، پێ خواردهكاتهوه".
ئه‌م نووسینه‌ی د. له‌تیف مسته‌فا شاره‌زایی یاسای ده‌ستوریی دوای ئه‌وه دێت كه ئه‌مڕۆ دادگای باڵای فیدڕاڵی دوای ته‌نها رۆژێك له وه‌رگرتنی سكاڵایه‌كی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له‌سه‌ر كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنی عێراق، به بڕیارێك كاره‌كانی كۆمسیۆنی تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانی راگرت.
PM:10:48:07/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 912
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت