ئەم وێنەیە پەیوەندی بە باندە لەشفرۆشیەکەی قەڵادزێوە نییە
وێستگه نیوز ـ
ئه‌و وێنه‌یه‌ی دوێنێ له‌گه‌ڵ هه‌واڵی ده‌ستگیركردنی باندێكی لەشفرۆشی له قه‌ڵادزێ، لە پەیج و ماڵپەرەکان بڵاوكرایەوه، وێنەیەكی ئەرشیفی دەستگیركردنی باندێكی دیكه‌ی ناوچه‌یه‌كی تری هه‌رێمی كوردستانه و په‌یوه‌ندی به‌و بانده‌وه نییه كه پۆلیسی راپه‌ڕین ده‌ستگیركردووه.
وێستگه نیوز ئه‌گه‌رچی له‌گه‌ڵ دانانی وێنه‌كه‌دا له ژێر هه‌واڵه‌كه نووسیبووی (ئه‌رشیڤ) به‌ڵام، به‌شێكی زۆری خه‌ڵكی وا تێگه‌یشتبوون كه ئه‌و وێنه‌یه بانده له‌شفرۆشیه‌كه‌یه.
وێستگه نیوز، خه‌جت له‌وه ده‌كاته‌وه كه ئه‌و وێنه‌یه‌ی پێشتر له میدیای كوردی بڵاوكراوه‌ته‌وه و باندێكی دیكه‌ی له‌شفرشین كه‌له ناوچه‌ی دیكه‌ی هه‌رێم ده‌ستگیركراون، به‌ڵام په‌یوه‌ندی به بانده‌كه‌ی قه‌ڵادزێوه نییه.
دوێنێ هه‌ینی رائید شۆڕش ئیسماعیل، وته‌بێژی پۆلیسی راپه‌ڕین به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: "باندێكی له‌شفرۆشیان له قه‌ڵادزێ ده‌ستگیر كردووه، به‌ڵام له ئێستادا ناو و ناسنامە و ژمارەی ئەو باندەی ده‌ستگیرمان كردووه ئاشكرا ناكه‌ین، ئه‌مه‌ش بەهۆی ئەوەی كە ژمارەیەك كەسی تر ماون، لە هەوڵداین ده‌ستگیریان بكه‌ین".
هــ. ر
PM:12:49:29/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 12440
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت