ئاسایشی سلێمانی ناوی ئه‌ندامانی بانده‌ تاوانكارییه‌كه‌ی ئاشكراكرد

‌ئەندامانی باندەکە

وێستگه‌ نیوز ـ
ئاسایشی سلێمانی ناوی ئه‌ندامانی بانده‌ تاوانكارییه‌كه‌ی سلێمانی ئاشكراكرد، كه‌له‌ پێنج كه‌س پێكهاتوون.


ئاسایشی سلێمانی، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد: ناوی ئه‌ندامانی بانده‌ تاوانكه‌رییه‌كه‌ به‌م جۆره‌ بوون، جوتیار محه‌مه‌د، سه‌رباز محه‌مه‌د، پێشكه‌وت سه‌عید، رێكه‌وت سه‌عید، ئه‌حمه‌د هاشم.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 7ی نیسانی 2019، بەڕێوه‌بەری ئاسایشی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وردەکاری دەستگیرکردنی تاوانبارە مەترسیدارەکانی سلێمانی ئاشکرا کرد.

لیوا حەسەن نوری، بەڕێوه‌بەری ئاسایسی سلێمانی رایگەیاند، "لەوەتەی لە دەزگای ئاسایشی سلێمانی کار دەکەم باندی لەو شێوە مەترسیدارەم نەبینوە".

لیوا حەسەن نوری ئاماژەی بەوەدا: "ئەم باندە تاوانکارییە پێنج كه‌سن، سێ کەسیان كه‌ کوردن و خەڵکی دەرەوەی شاری سلێمانین و بەناوی ئاوارەوە هاتوونەتە ناو شاری سلێمانییەوە ده‌ستگیركراون".

حەسە ن نوری باسی لەوە کرد: "گروپەکە زۆر مەترسیدارن و لێرە جێگایان کراوەتەوە و ماوەیەکی زۆرە خەریکی تاوانی جۆراوجۆرن و سەرەتاش بە تاوانی دزی کرد و جانتا فراندن دەستیان پێکردووە".

بەڕێوه‌بەری ئاسایشی سلێمانی وتیشی: "ئەو باندە لە ساڵی 2016ەوە دەستیان بەوتاوانانە کردوە و بە شەوان گەڕاون بەناوشاردا و تاوانیان ئەنجامدوە ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیانیان فڕاندوە".

بەپێی وتەی بەڕێوه‌بەری ئاساشی سلێمانی، "ئەو باندە دوو کەسیان کوشتوە کەسیکیان بەناوی تاریقی بەقاڵ، کە ماوەیەکەی زۆرە دیار نەماوە. ئەو باندە دوای رفاندنی خۆی و ئۆتۆمبیلەکەی کوشتویانە و تەرمەکەیان لە ناوچەی قولەرەیسی ژێرخاک کردوە".

بەڕێوه‌بەری ئاساسی سلێمانی وتیشی: "ئەو باندە کەسیکی دیکەیان بەناوی مەریوان دارا کە خاوەنی مارکێتێک بوە کوشتووە".

بەڕێوه‌بەری ئاساسی سلێمانی ئەوەشی وت: "ئەم باندە پەیوەندیان بە باندێکی دیکە هەبوە لە خواروی عیراق و سەیارەکانیان داوە بەوان و لەوی فرۆشتویانە".


AM:11:55:07/04/2019


ئه‌م بابه‌ته 11820 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو