پۆلیس: لەشاری سلێمانی باندێكی فێڵكردن دەستگیركران


وێستگه‌ نیوز ـ
پۆلیسی سلێمانی بنکەی سەرچنار شەوی رابردوو، باندێكی فێڵكردنی له‌ هاوڵاتییان ده‌ستگیركرد كه‌له‌ سێ كه‌س پێكهاتبوون و دانیان به‌ تاوانه‌كانیاندا ناوه‌.

 
پۆلیسی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "پاش ئەوەی مانگی نیسانی ئه‌مساڵ هاوڵاتییەكی سكاڵاكار بەناوی (ب،ع ) لەدایكبووی 1992 پیشەی شۆفێری كۆمپانیا لە لایەن تۆمەتبارانەوە پەیوەندی پێوە كراوە كەلەشاری كەركوك 12 سپلێتیان بۆ بێنێت دوای هێنانی و رادەستكردنی لە گەڕەكی سەرچناری شاری سلێمانی تۆمەتباران هەڵدێن.

ده‌شڵێت: "پاش تۆماركردنی سكاڵا بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لیژنەیەك پێكهاتوو دوای كۆكردنەوەی زانیاری ورد لێكۆڵینەوەكان دەستیپێكرد و فەرمانی دەستگیر كردن لە لایەن دادوەر بۆ تۆمەتباران دەركرا".

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا پۆلیسی سلێمانی ده‌ڵێت: "رۆژی 28ی ته‌مموزی 2018، هاوڵاتی (م.غ) لەدایكبووی 1988 خاوەنی نووسینگەی توتن و نێرگەلە سكاڵای تۆماركرد لەدژی تۆمەتبارێك كەپەیوەندی پێوەكردووە بایی 10 هەزار دۆلار توتن و نێرگەلەی بۆ دابین بكات، پاش دابینكردن و رادەستكردنی لەگەڕەكی سەرچناری شاری سلێمانی تۆمەتبارەكان پێیان راگەیاندووە كە لەبازاڕی دۆلارەكە پارەكەی تەسلیم دەكەن دواتر خۆیان لێ ون كردووە و هەڵهاتوون، پاشان بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 456 بڕیاری دەستگیر كردنیان بۆ دەرچوو".

پۆلیسی سلێمانی روونیشیكردووه‌ته‌وه‌: پاش كۆكردنەوەی زانیاری وردو بەسەرپەرشتی راستەو خۆی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی تونرا شەوی 2ی ئابی 2018، لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەرچنارەوە سێ تۆمەتبار دەستگیربكرێن بەناوەكانی تۆمەتبار (ژ،ش) لەدایكبووی 1988 و تۆمەتبار (م،م) لەدایكبووی 1980و تۆمەتبار (م،ع) 1987.

ئه‌وه‌شی وتووه‌: تونرا دەستیش بگیرێت بەسەر جگەرە و توتنەكاندا، لە ئێستاشدا تۆمەتباران بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 456 لەیاسای سزادانی عیراقی بەندن و پاش لێكۆڵینەوەكانیش لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەرچنارەوە دەركەوت كەهەمان باندی دۆسیەی فێڵكردنی سپلیتەكانن.

هــ. ر


AM:09:15:03/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 36754 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو