پۆلیسی سلێمانی: باندێك بهناوی ئاسایشهوه چوونهته سهر ماڵان و 15 ههزار دۆلاریان دزیوه
وێستگه نیوز ـ
عەمید ئاسۆ تەها، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاشکرایکرد، باندێکیان دەستگیرکردووە کە بەناوی ئاسایشەوە چوونەتە سەر ماڵان و بڕی 15 هەزار دۆلاریان دزیوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی تشرینی یەکەمی 2018، بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا روونیکردەوە، باندەکە لە چوار کەس پێکهاتوون و سەرجەمیان دەستگیرکراون، کە بە بیانوی گەڕان بەدوای مادەی هۆشبەردا ماڵان گەڕاون بەڵام "دز و قۆڵبڕ" بوون.
هەر لە کۆنگرەکەدا پۆلیسی سلێمانی دەستگیکردنی باندێکی تری ئاشکراکرد کە لە ناوەڕاست و خواروی عيراقەوە هاتوون و چوونەتە سەر چەند ماڵێك و پارەیان بردووە.
بە وتەی پۆلیس، شەوی رابردوو رووداوێکی کوشتن لە سیتەک روویداوە و هێزەکانیان دەستبەجێ بکوژەکەیان دەستگیرکردووە.
ئامارێکی بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی باسلەوەدەکات کە لە 10 رۆژی سەرەتای ئەم مانگەدا دەستیان بەسەر 39 پارچە چەکدا گرتووە و ئەوانەی هەڵیانگرتووە رێکاری یاساییان بەرامبەر گیراوەتەبەر.
پۆلیس باسی لەوەشکرد خەڵک لەسەر تەقەی هەڕەمەکی دەستگیرکراوە و چەکەکانیان گیراون.
PM:12:36:10/10/2018
ئهم بابهته 4964
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت