له به‌غدا دوو كه‌سی كوشت و له سلێمانی ده‌ستگیركرا
وێستگه‌نیوز-
مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی سلێمانی به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم تۆمه‌تبارێكی داواكراویان ده‌ستگیركرد كه تۆمه‌تباره به كوشتنی دوو كه‌س له به‌غدا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "دوای ئه‌وه‌ی بڕیاری ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارێك له‌سه‌ر دۆسیه‌ی كوشتنی دوو كه‌س و به‌پێی مادده‌ی 406 له‌نه‌هێشتنی تاوانی به‌غداده‌وه گه‌یشته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكرد".
پۆلیسی سلێمانی ده‌ڵێت: "سه‌ره‌نجام توانرا تۆمه‌تبار بدۆزرێته‌وه و له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی سلێمانی به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم ده‌ستگیربكرێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "له ئێستادا تۆمه‌تباری به‌ناسنامه عه‌ره‌ب (ب. ك. ع.) به‌بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی 406 له‌یاسای سزادانی عیراقی راگیراوه".
پۆلیسی سلێمانی راشیگه‌یاند كه "دوای ته‌واوكردنی ڕێكاره یاساییه‌كان ڕه‌وانه‌ی شوێنی داواكراو ده‌كرێته‌وه".
PM:05:54:28/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1012
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت