به ڤیدیۆ.. ئاوی بەنداوی دوکان بهتهواوی رێگای قەشقوڵی داپۆشیوە
ئاوی دوکان رێگای قەشقۆڵی داپۆشی
وێستگه نیوز ـ
تا دێت ئاوی بەنداوی دوکان و زێی بچوک زیاتر بەرزدەبنەوە و ئەمڕۆش ئاوەکە رێگای قەشقۆڵی بەتەواوی داپۆشیوه.
ئەمڕۆ شهممه 6ی نیسانی 2019، وەک ئەوەی قایمقامیەتی دوکان هۆشداریی دابوو، ئاوی بەنداوی دوکان زیاتر بەرزبووەوە و رێگای دوکان– قەشقۆڵی داپۆشی.
هاوکات دەرچوونی ئاو لە دەرچەکانی بەنداوەکەوە بەردەوام لە زیادبووندایە و لە ئێستاشدا لە دەرچەکانی بەنداوی دوکانەوە لە ماوەی یەک چرکەدا 900 مەتر سێجا ئاو دێتە دەرەوە.
دوێنێ قایمقامیەتی دوکان بۆ جارێکی دیکە هۆشداریی دایە هاوڵاتیان لە بەرزبوونەوەی ئاوی بەنداوەکە و رایگەیاند، گشت خاوەن پرۆژە و کابینە و کەپر و ڤێلاکان ئاگاداردەکەنەوە، کاتژمێر ههشتی بەیانیی 6ی نیسانی 2019، ئاوی زێی دوکان رێژەکەی کەمێک لەوەی ئێستا زیاتر دەبێت.
داواشی لە گشت خاوەن پڕۆژە گەشتیارییەکان کرد، پابەندبن بە سەلامەتیی خۆیان و رێنماییکردنی گەشتیاران تا لە نزیک رۆخی زێی دوکان نەبن و بەدووربن لە زیان.
ئەوەش لەکاتێکدایە، بههۆی بارانبارینی زۆری ئەمساڵ ئاستی ئاوی بهنداوی دوكان به رێژهیهكی بهرچاو بهرزبوەوە و، ئێوارەی رۆژی 2ی نیسانی 2019 ئاوی بهنداوهكه له سپیڵوەی سهرڕێژ بوو.
هــ. ر
AM:11:52:06/04/2019
ئهم بابهته 10812
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت