بە ڤیدیۆ.. ئاو گەیشتە ئاستی شەقامەکانی دوکان
ئاوی دوکان سەرڕێژی کرد بۆسەر شەقامی قشقۆڵی
وێستگه نیوز ـ
پشتیوان ئەحمەد، سەرۆکی شارەوانی دوکان ئاشکرایکرد، ئاوی بەنداوەکە لە کۆنتڕۆڵی ئەوان دەرچووە و سەر شۆستە و شەقامەکانی گرتووەتەوە.
پشتیوان ئەحمەد، راگەیاند، "نازانین چۆن مامەڵە لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئاوی رووبارەکە بکەین لەبەرئەوەی سات لە دوای سات ئاوەکە بەرزتر دەبێتەوە بەجۆرێک لە کۆنتڕۆڵی ئێمە دەرچووە و سەر شۆستە و شەقامەکانی گرتووەتەوە".
سەرۆکی شارەوانی دوکان داواشی لە هاوڵاتییان کرد، دووربکەونەوە لە شۆستە و شەقامەکان، داواشی لە پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان کردووە هاوکاریان بن بۆ ئەوەی خەڵک دووربخەنەوە.
لای خۆیەوە سەرچاوەیەک لە بەرگری شارستانی دوکان بە وێستگە نیوزی راگەیاند: تیمەکانیان لە حاڵەتی ئامادەباشیدان بۆ بە هاناوەچوونی خەڵک ئەگەر تووشی رووداوی نەخوازراو ببن.
ئەوەش لە کاتێکدایە بههۆی بارانبارینی زۆری ئەمساڵ ئاستی ئاوی بهنداوی دوكان به رێژهیهكی بهرچاو بهرزبووە و، ئێوارەی رۆژی 2ی نیسانی 2019)، ئاوی بهنداوهكه له سپیڵ وەی سهرڕێژ بوو.
پێششتریش بهڕێوهبهرایهتی بهنداوی دوكان رایگهیاند، بەھۆی بەرزبونەوەی ئاستی ئاوی دەریاچەی دوکان و نەمانی (مرسی) کە شوێنی سەرخستنی گەشتیارەکانیانە، مەترسی ژێر ئاوکەوتنیان لەسەرە و بەھیچ جۆرێک کار نەکەن.
راشیگەیاندووە، ھەر خاوەن بەلەمێک پابەند نەبێت غەرامە دەکرێت و رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەبێتەوە.
هــ. ر
PM:03:35:05/04/2019
ئهم بابهته 48232
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت