خاوەن بەلەمەکانی سەر دەریاچەی دوکان ئاگادار دەکرێنەوە
دوكان
وێستگه نیوز ـ
بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری دوکان لە ئاگادارییەکدا داوای لە خاوەن بەلەمەکانی سەر دەریاچەی دوکان و سەر رێڕەوی ئاوی بەنداوەکە کردووە، بەھۆی بەرزبونەوەی ئاستی ئاوی دەریاچەکە بەھیچ جۆرێک کار نەکەن.
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەکردووە، بەھۆی بەرزبونەوەی ئاستی ئاوی دەریاچەی دوکان و نەمانی (مرسی) کە شوێنی سەرخستنی گەشتیارەکانیانە، مەترسی ژێر ئاوکەوتنیان لەسەرە و بەھیچ جۆرێک کار نەکەن.
راشیگەیاندووە، ھەر خاوەن بەلەمێک پابەند نەبێت غەرامە دەکرێت و رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەبێتەوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە بەهۆی زۆری بارانبارینی ئەمساڵەوە ئاستی ئاوی بەنداوی دوکان بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و بەوهۆیەشەوە لە تەق تەق زیانێکی زۆر بە سامانی ماسی گەیشتووە و حەوزی ماسییەکانی تێکداوە و مەترسیشی لەسەر هەندێک پڕۆژەی دیکە دروستکردووە.
هــ. ر
PM:03:14:05/04/2019
ئهم بابهته 5572
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت