راگه‌یه‌ندراوێك له باره‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی به‌نداوی دوكان بڵاوكرایه‌وه
بەنداوی دوکان کارتی بەردانەوەی
وێستگه نیوز ـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌نداوی دوكان راگه‌یه‌ندراوێكی له‌سه‌ر زیادبوونی ئاستی ئاوی به‌نداوه‌كه بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، لە ئێستادا ئاستی بەنداوی دوكان دوو مه‌تری ماوه به ته‌واوی پڕ ببێت.
بەڕێوەبەرایەتی بەنداوی دوكان لە راگەیەنراوه‌كه‌دا ده‌ڵێت: "رۆژی 24ی ئازاری 2019، بەنداوی دوكان ئاستی ئاوەكەی لە رووی دەریاوە 509.01 مەترە".
ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه: "لە ئێستادا تەنها دوو مەتر ماوە تا ئاستی پڕبوون و سەر رێژكردن لە رێیBell Mouth Spillway (جیاوازی ئاستی ئاو و crestی پردی دەربەندی رانیە شه‌ش مەترە لەم بەروارە و لەم ئاستەدا)".
به‌نداوی دوكان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه: كۆی گشتی بارانبارین بۆ وەرزی ئەمساڵ لە 1ی تشرینی یه‌كه‌می 2018 تا 24ی ئازاری 2019، گەیشتوه‌تە 770 ملیمه‌تر، سێ یه‌كه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با لە كاردایە و بڕی 175 مێگاوات كارەبا بەرهەم دەهێنێت.
ئه‌وه‌ش ئاشكرا كراوە: بڕی ئاوی دەرچوو (تصریف) لە ئێستادا 225 م3/ چركەیە.
هــ. ر
AM:08:47:25/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 17416
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت