ده‌نگێكی نامۆ له نزیك به‌نداوی دوكان بیسترا
زێی بچووک
وێستگه نیوزـ
پاش ئه‌وه‌ی ده‌نگێكی نامۆ له نزیك به‌نداوی دوكان بیسترا ، ئه‌م ده‌نگه‌ش جێگه‌ی ترس و دڵه‌ڕاوكێی هاوڵاتیانی ناوچه‌كه بوو ، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌نداوی دوكان روونكردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و ده‌نگ ده‌دات.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌نداوی دوكان له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست ئاڕاسته كه‌وتووه راگه‌یاندووه:" ئه‌و ده‌نگه‌ی شه‌وی رابردوو له نزیك به‌نداوی دوكان بیستراوه ، ده‌رئه‌نجامی ئه‌و هه‌وایه‌یه كه هاوكات له‌گه‌ڵ ئاوه‌كه له (بێل ماوس )ی به‌نداوه‌كه دێته ده‌ره‌وه".
ئه‌وه‌شی تێدا هاتووه: "هیچ مەترسیەك لەسەر بەنداوەكە و دانیشتوانی قەزای دوكان نییە ، ئەو دەنگەش كە دەردەچێت لە دەرچەی"بێل ماوس"ەكەوە، زیاتر بە ئاراستەی دوكانی خوارەوە دەبەسترێت، بۆیە بەنداوەكە سەلامەتە و هیچ مەترسیەكیش لەسەر بەنداوەكە و دەرچەكانی نییە".
به‌نداوی دوكان كه ته‌مه‌نی 53 ساڵه و به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین به‌نداوه‌كانی عێراق بۆ به‌رهه‌مهێنانی ووزه‌ی كاره‌با داده‌ندرێت ، ئه‌مساڵیش بۆ یه‌كه‌مین جار له دوای ساڵی 1988 ده‌رچه‌ی ئاوی (بێل ماوس )ی به‌نداوه‌كه ئاوی به‌سه‌ر رژا .
جێگه‌ی باسه ئەو دەرچەیەی ئاوی به‌نداوی دوكانی پێدا تێپەڕدەبێت، 900 مەتر چوارگۆشە لە یەك چركەدا ئاو دەچێتە دەرەوەو ئەو دەنگەش ئەنجامی كۆبوونەوەی هەوایە و كاتێك هەواكەدا دەچێتە دەرەوە ئەو دەنگە دەردەكات.
به‌نداوی دوكانیش سه‌ر به شاری سلێمانییه و ده‌كه‌وێته باكوری خۆرئاوای شاری سلێمانی، به‌نداوی دوكان له ساڵه‌كانی 1954 تا 1959 ته‌واو بووه و به گه‌وره ترین به‌نداوی باشوری كوردستان داده‌نرێت.
به‌رزی ئه‌م به‌نداوه له‌سه‌ر رووی ده‌ریاوه 515 مه‌تره پێوانه‌ی رووی به‌نداوه‌كه 270 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یه قوڵی ئه‌م به‌نداوه له‌نێوان 469-511 مه‌تر قووڵه، نزیكه‌ی 11700 كیلۆ مه‌تر چوار گۆشه ئاوی تێدایه.
PM:12:54:07/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 17408
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت