عادل عەبدولمەهدی ئەنجومەنی باڵای نەهێشتنی گەندەڵی پێکهێنا

‌کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق

وێستگه‌ نیوز ـ

عادل عه‌بدولمه‌هدی، سەرۆک وەزیرانی عیراق فەرمانی دیوانی بۆ پێکهێنانی ئەنجومەنی باڵای نەهێشتنی گەندەڵی دەرکرد.


ئێواره‌ی دوێنێ عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عیراق لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی هەفتانەی خۆیدا رایگەیاند، فەرمانی دیوانی دەرکردووە بۆ پێکهێنانی ئەنجومەنی باڵای نەهێشتنی گەندەڵی.

هەر لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگه‌یاند: "کاردەکەین بۆ ئەوەی ئابووری عیراق لە پشتبەستن بە نەوت رزگاربکەین وەک تاکە داهاتی وڵات، بەم نزیکانەش پڕۆژەیەکی گەورە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی نیشتەجێبوون رادەگەیه‌نین".

عادل عەبدولمەهدی راشیگەیاند، پلانێکی گشتگیریان بۆ پێداچوونەوە بە دۆسیەی بەرهەمهێنان و دابەشکردنی کارەبا هەیە، بەدوادچوونیش بۆ دۆسیەی باران و لافاو دەکەن و، تا ئێستا زیانی زۆر گەورە تۆمارنەکراون.

سەبارەت بە تووندووتۆڵکردنی سنووری عیراق - سوریا، عادل عەبدولمەهدی جەختیکردەوە، عیراق هەموو رێوشوێنێکی پێویستی گرتووەتەبەر لە سنووری لەگەڵ سوریادا بۆ رێگریکردن لە دزەکردنی پاشماوەکانی داعش.

لەبارەی پەیوەندییەکانی ئوردن و عیراق، عادل عەبدولمەهدی ئاماژەی بەوەکرد، ئوردن گومرگ لەسەر کەلوپەلی هاتوو بۆ عیراق لە رێگەی بەندەری عەقەبە کەمدەکاتەوە لە بەرامبەر نرخی نەوتیان بۆ کەمدەکرێتەوە، ئوردن داوایکردووە رۆژانە 10 هەزار بەرمیل نەوت بە نرخی برێنتی داشکێنراویان پێبدرێت.

هــ. ر


AM:08:53:30/01/2019






ئه‌م بابه‌ته 3960 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو