عادل عه‌بدولمه‌هدی به‌ سه‌ردانێك گه‌یشته‌ تاران

‌فۆتۆ: گێتی

وێستگه‌ نیوز ـ
عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عیراق بەسەردانێکی فەرمی ئەمڕۆ شەممە 6ی نیسانی 2019، گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران.


نووسینگەی عەبدولمەهدی، لە بەیاننامەیەکدا ئەمڕۆ بڵاویکردەوە، "کەمێک پێش ئێستا عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عیراق بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە تاران و سەردانەکەی دوو رۆژ دەخایەنێت".

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، لە سەردانەکەیدا بۆ تاران ژمارەیەک لە وەزیرەکانی حکومەت و پیاوانی خاوەنکاری عیراقی هاوڕێیەتی عەبدولمەهدی دەکەن.

ئەوەش لە کاتێکدایە، رۆژی چوار شەممەی رابردوو چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاشکرایانکردبوو، بەم نزیکانە عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عیراق سەردانی تاران دەکات و  بڕیاریشە سەردانی تورکیاش بکات.

لە دوای روخانی دەسەڵاتی سەدام حسین سەرۆکی پێشووی رژێمی عیراقەوە، پەیوەندییەکانی بەغدا و تاران بەشێوەیەکی فراوان پەرەی سەند، لەسەرجەم بوار ئابووری و سیاسی و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگییەکان، لە ماوەی سێ ساڵی رابردووی شەڕی داعش، ئێران یەکێک بووە لەو وڵاتانەی بەشێوەیەکی بەهێز پشتیوانی سەربازی و لۆجستی هێزە عیراقییەکان کرد، بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی ئەو شوێنانەی داعش دەستی بەسەردا گرتبوو.

هــ. ر


AM:09:56:06/04/2019


ئه‌م بابه‌ته 2244 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو