عادل عه‌بدولمه‌هدی كاندیدی كاندیدی وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ و به‌رگری ده‌داته‌ په‌رله‌مان

‌عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عیراق

وێستگه‌ نیوز ـ
عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عیراق، رۆژی دووشەممەی داهاتوو کاندیدی وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆ پێشکەش بە پەرلەمان دەکات، ئەوەش دوای ئەوەی پارتە سیاسییەکان کاندیدیان بۆ ئەو پۆستانە پێشکەش بە عەبدولمەهدی نەکرد.


ئاژانسی ئەنادۆڵ لە زاری‌ سەرچاوەیەک لە هاوپەیمانیی‌ دەوڵەتی‌ یاسا، کە خاوەنی 26 کورسییە لە پەرلەمانی‌ عیراق، بڵاویکردووەتەوە، سەرۆک ئەرکانی سوپای عیراق فەریقی یەکەم عوسمان غانمی‌، کاندیدی عادل عەبدولمەهدییە بۆ وەزیری بەرگری.

هاوکات ئاماژەی‌ بەوەش کردووە، "فەریق مۆفەق جەنابی کە بریکاری وەزارەتی ناوخۆیە بۆ کاروباری پۆلیس، کاندیدی سەرۆک وەزیرانی عیراقە بۆ وەزیری ناوخۆ".

ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژی 25ی تشرینی یەکەمی 2018، ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق متمانەی بە 14 وەزیری لە کابینەکەی عادل عەبدولمەهدی دا، سەرەڕای‌ تێپەڕبوونی زیاتر لە شەش مانگ بەسەر پێکهێنانی حکومەت، تا ئێستا پۆستی وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆ و داد یەکلایی نەکراونەتەوە.

هاوکات پارتی و یەکێتیش تا ئێستا لەسەر یەکلایی کردنەوەی کاندید بۆ پۆستی وەزارەتی داد رێکنەکەوتوون کە ئەو وەزارەتە پشکی کوردە.

هــ. ر


AM:08:41:16/06/2019


ئه‌م بابه‌ته 1360 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو