هێرش كرایه‌سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرومۆر
وێستگه‌نیوز-
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر هێرش كرایه‌سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرومۆر له سنووری قادر كه‌ره‌م و ئاگر له كێڵگه‌كه به‌رزبووه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به وێستگه‌نیوزی راگه‌یاند كه كاتژمێر 6:20 خوله‌كی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هێرش كرایه‌سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرومۆر له سنووری قادر كه‌ره‌م له قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ.
سه‌رچاوه‌كه وتی: "به‌پێی زانیارییه‌كان هێرشه‌كه به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان ئه‌نجام دراوه و ئاگر له كێڵگه‌كه به‌رزبووه‌ته‌وه".
وتیشی: "به‌هۆكاری ئه‌منی و بۆ دزه‌نه‌كردنی زانیارییه‌كان بۆ ده‌ره‌وه، تۆڕی مۆبایل له كێڵگه‌كه راگیراوه".
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه تا ئێٍستا نازانرێت ئایا زیانی گیانی هه‌یه یان نا، به‌ڵام زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه لێدراوه و زه‌ره‌ر و زیانه‌كان نه‌زانراوه.
PM:07:04:26/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1156
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت