قۆناغی دووه‌می بایۆمه‌تری ده‌كه‌وێته‌ ساڵی نوێوه‌

‌قۆناغی دووه‌می بایۆمه‌تری ده‌كه‌وێته‌ ساڵی نوێوه‌

وێستگه‌ نیوز ـ هه‌ستیار
دەستپێكردنی هەنگاوی دووەمی سیستمی بایۆمەتری مووچە، دەكەوێتە كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم و راوێژكاری میدیایی جێگری سەرۆكی حكومەتیش روونكردنه‌وه‌ ده‌دات.


سەمیر هەورامی، راوێژكاری راگه‌یاندنی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم، بە وێستگه‌ نیوزی راگەیاند، بۆ جێبەجێكردنی قۆناغی دووەمی سیستمی بایۆمەتری، چاوەڕواندەكرێت لەگەڵ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم، هەنگاوەكانی ئەو پرۆسەیە دەستپێبكات.

سه‌میر هه‌ورامی وتیشی: "لە قۆناغی دووەمی بایۆمەتریدا، چاكسازی لە میلاكات دەكرێت و توانای مرۆییش لە دامەزراوە حكومییەكانی هەرێمدا دەخرێنەگەڕ".

هه‌ورامی ئاماژەی بەوەشكرد، كه‌لە ئێستادا چەند ئامادەكارییەك بۆ قۆناغی دووەم دەستیپێكردووە و وتی: "ئەو باركۆدی مووچەیەی كە بە فەرمانبەرو موچەخۆران دراوە، دەتوانرێت بۆ سەرژمێری گشتی و بیمەی تەندروستی سوودی لێوەربگیرێت".

به‌ بڕیاری حكومه‌تی هه‌رێم و له‌ ساڵی 2016، سیسته‌می بایۆمه‌تری مووچه‌ بۆ فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكرد، ئه‌مه‌ش بۆ نه‌هێشتنی دوو مووچه‌و سێ مووچه‌و مووچه‌خۆری وه‌همی، كه‌ تا ئێستا زیاتر له‌ ملیۆنێك و 200 هه‌زار مووچه‌خۆر له‌و سیستمه‌ تۆماركراون.


AM:09:31:23/12/2018


ئه‌م بابه‌ته 3556 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو